خەباتمێدیا: ڕۆژی دووشەممە ۱۹ی بەفرانباری ۱۴۰۱ی هەتاوی, وەزارەتی دەرەوەی کەنادا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە بەبۆنەی پێشێل کردنی مافی مرۆڤ, ئابڵۆقەی خستووەتە سەر ۲ کەس و ۳ دامەزراوەی دیکەی دەسەڵاتی ئاخوندی ئێران.
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەری دەوڵتی کەنادا, ڕۆژنامەی ئیران, لێژنەی چاودێری چاپەمەنیەکان, دامەزراوەی ۱µی جۆزەردان, ۳ دامەزراوەی ڕژیمن کە ئابڵۆقە خراوەتە سەریان. هەروەها وەحید یامین پوور, چالاکی میدیایی نزیک بە حکومەت و دەبیری شۆرای عالی لاوان و موحسین قۆمی, جێگری پەیوەندیە نێونەتەوەییەکانی دەفتەری عەلی خامنەیی خستە ڕیزی گەمارۆەکانی ئەو وڵاتەوە.
هاوکات لەگەڵ ئەو گەماروانە, ملانی جولی, وەزیری دەرەوەی کەنادا لەگەڵ پێداگری بۆ خستنە سەر فشاری زۆرتر دژ بە ڕژیمی ئاخوندی, لە توییتەری خوێدا نووسی: ڕژیمی ئاخوندی ئێران دەبێ وڵامدەری سەرکوتی دەنگە بوێرەکان لە ئێران بێ.