لەدوای لەسێدارەدانی محەممەد مێهدی کەرمی و محەمەد حوسێنی، ئەو دوو لاوەی کە بەشدارییان لە ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکاندا کردبوو، کۆمیساریای بەرزی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە سزای لەسێدارەدان لەلایەن حکومەتی ئێرانەوە بە مەبەستی ترساندنی خەڵک و سەرکوتکردنیان بەکاردێت.
ڤۆڵکەر تورک، کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان، ڕۆژی سێشەممە 20بەفرانباری 1401، ڕایگەیاند جێبەجێکردنی حوکمی لەسێدارەدانی لە ئێران، پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤە .
نووسینگەی کۆمیساریای بەرزی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەیاننامەکەیدا ئاماژە بەوە کرد کە زانیارییان پێگەیشتووە، لەسێدارەدانی دوو کەسی دیکە لە ئێران نزیکە و زیاتر لە ١٠ ٠ کەسیش ڕووبەڕووی تۆمەتی قورس بوونەتەوە.
نووسینگەی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان بە ئاماژە بە لەسێدارەدانی محەممەد بروغنی (١٩ ساڵ) و محەمەد عەلی قۆبادلوو (٢٢ ساڵ) لە نێو بەندکراواندا دەکات. چالاکوانانی مافی مرۆڤ هۆشداری دەدەن لەوەی ئەم دوو لاوە ڕەنگە لە هەر ساتێکدا لەسێدارە بدرێن.