لە مێژووی ٤٢ ساڵەی دەسەڵاتی ئاخوندەکان لە ئێراندا، تاوانی زۆر گەورەو ڕوویداوە. کۆمەڵکوژیی هاونیشتمانیانی کوردستان و ئازەریەکان و عەرەبەکان، کۆمەڵکوژییەکانی چەند هەزار زیندانی سیاسی لە ساڵی ٦·، لە سێدارەدانی سەدان پەێرەوی ئایینی بەهایی، مەسیحی، جوولەکە و زەردەشتی ، بەردبارانکردنی ئافرەتان و ژنان تا مردن و جینایەتی بێ سنوور دژی ئافرەتان، بڕینی دەست و قاچ و پەنجەی هەزاران ژن و پیاوی ئێرانی ، دەیان و سەران تاوانی دیکە، کە ئەو ڕژیمە لە ماوەی٤۳ ساڵەی حوکمڕانیدا ئەنجامی داوە.
لە ماوەی زیاتر لە سەد ڕۆژ ڕاپەڕینی گەلانی ئێران و لە ڕۆژو ساتەکانی خۆپێشاندان و بزووتنەوە ناڕەزایەتییەکاندا، ئەو دەسەڵاتە جینایەت و دڕندەیی گەیاندە ڕادەیەک کە هەموو جیهان هاتە دەنگ و دەیان حکومەت و ناوەندەی ماڤی مرۆڤ ڕژیمیان مەحکوم کردو ئابڵوقەیان خستە سەر ناوەندو بەرپرسەکانی ئەو حکومەتە دیکتاتۆرە.
جێگەی سەرنجە کە سەرەڕای جینایەت و دڕندەیی ڕژیمی ئاخوندی، ڕاپەڕینی گەلانی ئێران و خرۆشانی کچان و کوڕانی کوردو نەتەوەکانی دیکەی ئێران بە شێوەیەکی شێلگیرانە بەردەوامە.
لاوە نەبەزو قارەمانەکان بە شێرانە لە مەیدانی شۆڕشی ژن ژیان ئازدی و شۆڕشی ژینا دان و بزوێنەری بزووتنەوە ناڕەزایەتییەکانن بۆ گەیشتن بە ئامانجی هاوبەش، کە ڕووخانی ئەو ڕژیمە دیکتاتۆرەیە.، لاوانی قارەمان بە دەسەڵاتی دیکتاتۆری ئاخوندیان سەلماند کە ئەشکەنجە ، زیندانی کردن و ئیعدام کار ناکاتە سەر بڕیاڕیان لە خەبات و تێکۆشان.
شکی تێدانیە شۆڕش و ڕاپپەڕینی تێکڕایی کە ئامانجی پیرۆزی هەیە بۆ دابین کردنی دیموکڕاسی و ماڤی بەرانبەرە سەرکەوتو دەبێ.
کۆمەڵگای ئێران بە شۆڕشی ڕزگاریخوازی وهاوئاهەنگی و هاودەنگی کرێکاران و کارمەندان ژنان و لاوان،منداڵان و مێرمنداڵان یەکگرتوو ی کۆتایی بە ڕژیمی ئاخوندی دێنن کە ماوەی ٤٤ ساڵە گەلانی ئێران بە دڕندانەترین شێوە دەچەوسێنیتەوەو لە ئاکامدا حکومەتی دیموکرات لەسەر بنەمای دادپەروەری کۆمەڵایەتی بەو شۆڕشە گەورەو تێکڕاییە جێگیر دەبێ.