هەواڵنێری تەسنیم باسی پەسەند کردنی گەڵاڵەی بودجەی ساڵی 1402ی ڕژیمی کرد
بە پێی هەواڵی تەسنیم تلویزیۆن و ڕادوێی دەسەڵاتی ئاخوندی بە زیاد بوونی 42 لە سەد لە چاو ساڵی ڕابردوو زیاتر لە حەوت هەزار و 938 میلیارد تمەن بودجەی بۆ داندراوە.
لە بودجەی ساڵی 1401ی ڕژیمی ئێران بودجەی سەرەتایی پێنج هەزار و 289میلیارد تمەنی بو بەشی دەنگ و رەنگ واتە ڕادوێی و تلویزیۆن لە بەر چاو گرتووە. هەروەها لە ساڵی 1400 بەشی ئەم ڕێکخراوە بۆ دابین کردنی بەرنامەکانی دەنگ و رەنگ لە گەڵاڵە بودجەی پێشنیار کراو بەرانبەر بوو بە 2هەزار و 619 میلیارد تمەن.ئەم زیاد بوونی بودجەیە لە کاتێکدایە کە پێشتر مەسعود میر کازمی، بەرپرسی ڕێکخراوی بەرنامە و بودجەی ڕژیمی ئێران لە نەبوونی 200هەزار میلیارد تمەنی سەرچاوەکانی داهات تەنیا لە بەندی 14ی بودجەی ئەمساڵی ووڵات هەواڵی دابوو..زیاد بوونی بەشە بودجەی ڕادوێ و تلویزیۆنی ڕژیم،واتە دەنگ و رەنگ لە بودجەی گشتی لە چواچێوەی بۆچون و ویستی عەلی خامنەای ڕێبەری دیکتاتۆری حکومەتی ئاخوندی لە ژیر ناوی ..جهاد تبیین (ڕوانگەکان)و جەنگی ڕاسپارەکان(روایتها)...بە ئەژمار بێت.خامنەای لە قسەکانیدا سەبارەت بە ناڕەزایەتیە سەرانسەریەکانی ئێستای ئێران ..بە بێ ئاماژە کردن بە هەلومەرجە ناوخۆییەکان و نەزانکاریەکانی رژیمی ئاخوندی، .بەردەوام هۆی ئەم نارزایەتیانە دەگەرێنێتەوە بۆ ڕاگەیاندنەکانی دەرەوە و پڕوپاگەندەی ئۆپۆزسیون و ووڵاتانی ئوروپایی سەبارەت بە دۆخی ئێران.