خەباتمێدیا: ئێلیزابت سانجیوی, شارەداری شاروچکەی "نوڤێل لوشاتۆ" ڕایگەیاند کە دەبێ وێنەی خومەینی کە لەو شارەی کە کاتی خۆی ئاخوند خومەینی لێی نیشتەجێی بوو, لاببرێ و نەمێنێ.
ئەم بڕیارە پاش داواکاری ڕێکخراوی نێونەتەوەیی مافی ژنان بە نوێنەرایەتی ۴۰ ڕێکخراوی ناحکومی لەپێناو پشتگیری لە ناڕەزایەتییە سەرانسەرییەکانی ئێران دژ بە دەسەڵاتی سەرکوتکەری ئاخۆندی جێبەجێ دەکرێت.
شارەداری "نوڤێل لۆشاتو" پێداگری لەسەر ئەوە کرد کە لەڕێگەی یاسایی و حوکمی دادگا, خاوەنی ئەو شوێنە کە وێنەکەی لێی هەڵواسراوە ناچار دەکەین ئەو وێنەیە لەو شوێنە لابەرێ.
وێنەی خومەینی لەسەر تابلویەکی یەک میتری هەڵواسراوە و لە شەقامەکانی دەور و بەری ئەو شوێنە دەبیندرێ. لەسەر ئەم تابلۆیە بە زمانی فەرانسەوی و فارسی نوسراوە کە ئەو شوێنە لە مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی ۱۹·۸ تا مانگی ژانویەی ۱۹·۹ شوێنی نیشتەجێی بوونی خومەینی بووە کە لەلایەن شای پێشووی ئێران دوور خراوەتەوە.
هاوکات, ڕێکخراوی نێونەتەوەیی مافی ژنان و چەند دامەزراوەی ناحکومی لە فەرانسە داوایان کردووە کە یەکێک لە مەیدان یان شەقامەکانی شاروچکەی نوڤێل لۆشاتو بە ناوی (ژینا) مەهسا ئەمینی ناو بنرێ.