تۆماج ساڵحی، گۆرانیبێژی دڵێری ڕەپ، کە لە 8 ی سەرماوەز لە لایەن هێزە بەکرێگیراوەکانی ڕژیمەوە گیراوە لە لایەن ئەسەدوڵڵا جەعفەری، سەرۆکی دادوەری ئیسفەهان، بە "مفسد فی الرض، "چالاکی پڕوپاگەندەیی دژی نیزام"، "پێکهێنان و بەڕێوەبردنی دەستەو گروپی نایاسایی بە مەبەستی تێکدانی ئاسایشی وڵات" و "بڵاوکردنەوەی درۆ و تێکدانی ڕای گشتی لە ڕێگەی فەزای مەجازیەو هاندانی خەڵک بۆ کردەوەی توندوتیژی" تاوانبار کراوە.
ڕۆژنامەی کوریەی ئوتریشی لە ڕاپۆرتێکدا سەبارەت بە تۆماج_ساڵحی نووسیویەتی گۆرانییەکانی ئەم ڕەپەرە باس لە سێکس و ماددەی هۆشبەر نییە، بەڵکو باس لە مافە سەرەتاییەکانی مرۆڤ و مافەکانی ژنان و ئازادیی قسەکردن دەکەن.ئەو ڕۆژنامەیە پێداگری لەسەر ئەوە کردەوە کە تۆماج ساڵحی گیراوەو ئشکەنجە دراوە، نزیکەی هەفتەیەکەش نەیتوانیوە قسە بکات و هەروەها ناتوانێ هیچ شتێکیش بخوا.