بێرنارد فیلۆن هاووڵاتێکی ئیرلەندی-فەرەنسی، تەمەن ٦٤ ساڵە و خاوەن دوو ڕەگەزنامەیە، بە مەبەستی کار، سەفەری ئێرانی کردووە و لە شاری مەشهەد گیراوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی "نیوزتاڵک"، کارۆلین فیلن، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی ئێرلەندی، ڕایگەیاندووە کە براکەی تووشی نەخۆشی دڵ بووە و بەهۆی مانگرتن لە خواردن "زۆر لاواز بووە.
دوابەدوای بەندکرانیی، کەسانی بنەڕەت ئێرانی خاوەن ڕەگەزنامەی ووڵاتانی دیکەو هەروەها هانیشتمانیانی ووڵاتانی دەرەوە، حوکمی درێژخایەنی بندکردن و ئێعدام دەدرێن،هەر بۆیە نیگەرانییە نێودەوڵەتییەکان سەبارەت بە چارەنووسی ئەم هاووڵاتییە ڕۆژئاواییانەی کە لە ئێران گیراون ، زۆر زیادی کردووە .
هەر لەو پێوەندییەدا حکومەتی ئێرلەندا ڕۆژی هەینی ٢٣ی بەفرانبار ڕایگەیاند کە لەگەڵ فەرەنسا کاردەکەن بۆ ئازادکردنی بێرنارد فیلۆن، هاوڵاتییەکی ئێرلەندی – فەرەنسی کە لە ئێران گیراو و زیندانی کراوە.