پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

عەلیرەزا ئەکبەری هاووڵاتیی ئێرانی -بەریتانیایی حوکمی ئیعدامی بەسەر دا سەپێندرا

عەلیرەزا ئەکبەری هاووڵاتیی ئێرانی -بەریتانیایی حوکمی ئیعدامی بەسەر دا سەپێندرا

ئاژانسی هەواڵی میزان، سەر بە دەزگای قەزایی ڕژیمی ئاخوندی، سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە ٢٤ی بەفرانبار، لەسێدارەدانی عەلیڕەزا ئەکبەری،کە خاوەن پاسپۆرتی ئێرانی بەریتانی و بریکاری پێشووی وەزارەتی دیفاعی ڕژیمی ئێران بە تۆمەتی “مفسد فی الارض”و کردەوەی بەرفراوان دژی ئاسایشی ناوخۆیی و سیخوڕی کردن بۆ هەواڵگری حکومەتی بەریتانیا." ڕایگەیاند.

بەپێی ئەو تۆمەتە کە لەلایەن دەزگای قەزایی ڕژیمی ئێرانەوە بۆ ئەکبەری دەرکراوە، ناوبراو بە "جاسوسی کردن بۆ بەرژەوەندی ئینگلیس، پەیوەندی لەگەڵ دەزگای سیخوڕی MI6 و ژمارەیەکی زۆر دیدار لەگەڵ ئەفسەرانی ئیتلاعاتی دوژمن لە وڵاتانی جیاجیا و ماوەیەکی درێژخایەنی سیخوڕیکردن" تۆمەتبار کراوە. "

جەیمس کلیوەرلی وەزیری دەرەوەی بەریتانیا پێشتر داوای لە ڕژیمی ئێران کردبوو ئەم هاووڵاتییە لەسێدارە نەدات. ناوبراو ڕۆژی هەینی لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تویتەر نووسیویەتی: بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە بەدوای دۆسیەی ئەکبەریدا دەگەڕێین. "ڕژیمی ئێران نابێت گومان لە ئیرادەی ئێمە بکات".


1 ساڵ و 10 مانگ و 6 ڕۆژ و 4 کاتژمێر و 18 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

عەلیرەزا ئەکبەری هاووڵاتیی ئێرانی -بەریتانیایی حوکمی ئیعدامی بەسەر دا سەپێندرا

عەلیرەزا ئەکبەری هاووڵاتیی ئێرانی -بەریتانیایی حوکمی ئیعدامی بەسەر دا سەپێندرا



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن