رۆژی چوارشەممە 28ی بەفرانباری 1401ی هەتاوی، حاجی مامۆستا مەلا عومەری کەریمی ئیمام و پێشنوێژی مزگەوتی نەبی لە شاری مەهاباد کۆچی دوایی کردوە.
مامۆستا مەلا عومەر بە ئەسڵ خەڵکی ناوچەی سەقز و ساڵانێکی زۆرە لە مەهاباد نیشتەجێ و پێشنوێژی دەکا.
مامۆستا مەلا عومەری کەریمی کەسایەتیەکی نیشتمانپەروەر و خۆشناو بوو و هەمیشە پشتیوان و دۆستی تێکۆشەران و رێگەی کوردایەتی بوو.
سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی کۆچی دوایی مامۆستا مەلا عومەرەوە پرسە و سەرەخۆشی بە خانەوادەی بەرێزی، کەس و کار و خەڵکی شارەکانی سەقز و مەهاباد دەکات و داوای لە کردگاری مەزن ئەوەیە مامۆستا مەلا عومەری پایەبەرز بە بەهەشتی بەرین شاد بکا.
إنالله وإنا إل٠Šه راجعون