خەباتمێدیا: ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی بەفرانبار، کۆمیتەی بەدواداچوونی دۆخی گیراوەکانی ناڕەزایەتییە سەرانسەریەکان، لە راپۆرتێکدا رایگەیاند کە هێزە سەرکوتکەرەکانی سپای تیرۆریستی پاسداران بۆ گرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ لە جەواد روحی ، ناوباراویان شکەنجەیەکی زۆر داوە کە بووەتە هوی لە دەست دانی توانای قسە کردنی ناوبراو.
بە وتەی ئەم کۆمیتەیە کە هەواڵی گیراوانی ناڕەزایەتی و ڕاپەرینەکان بڵاو دەکاتەوە، جەواد رۆحی تونای قسە کردنی لەدەست داوە و میزی بۆ ڕاناگیرێ.
مەجید کاوە، پارێزەری جەواد روحی پاش چاوپێکاوتن لەگەڵ بریگرتەکەی لە توییتێکدا رایگەیاندبوو کە کێشەو گرفتی زۆر لە رەوتی لێکۆڵینەوەکان و گەڵاڵەکەی هەیەو دەبێ لە رۆژانی داهاتوو داوای فەرجام لە دادگای باڵای دەسەڵات بکرێت.
پێشتر دایک و باوکی ناوبراو لە گرتە ڤیدیوێکدا وێرای باس کردن لەوەی کە ٣ مانگ هیچ هەواڵێکیان لە کۆڕەکەیان نەبووە، رایانگەیان کە جەواد مافی بوونی پارێزراوی هەڵبژێردراوی خۆی نەبووە.
جەواد رۆحی خەڵکی شاری ئامۆل و تەمەن ٣٥ ساڵ، پێشتر لە لایەن دەسەڵاتدارانی رژیمی ئاخوندی سزای ٣ جار لەسێدارە دان بەسەریا سەپێندراوە.