شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

بەرێوەچوونی کاروچالاکی تەبلیغی ئەندامانی سازمانی خەبات لە شاری بانە

بەرێوەچوونی کاروچالاکی تەبلیغی ئەندامانی سازمانی خەبات لە شاری بانە

بەپێی هەواڵ تیمە تەشکیلاتیەکانی سازمانی خەبات لە چەند گەڕەکێکی شاری بانە چالاکی تەبلیغیان بەرێوەبردووە.
ئەندامانی سازمانی خەبات بە بڵاوکردنەوەی تراکت، چەپاندنی ئارم و وێنەی شەهید دیار، چەند شوێن و گەڕەکی ئەو شارەیان ڕازاندەوە.
ئەو هەڵمەتەی ئەندامانی سازمان شەقامی بیمارستان، کۆڵانی زیندان، مزگەوتی سەید، دەوروباەری پاساژی ئیبراهیمی، کۆڵانی پارنی 15ی خورداد، بینای پزیشکان، مزگەوتی خدری، دەبیرستانی کچانی شبڵی، گاراژی بلەکێ و مزگەوتی مامۆستا شێخ جەلالی گرتەوە.
وێڕای دەستخۆشی و ماندوونەبوون لە هاوڕێیانی تەشکیلاتی شاری بانە، هیوای بەردەوامی و کار و چالاکی زیاتریان بۆ دەخوازین


1 ساڵ و 10 مانگ و 23 کاتژمێر و 27 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەرێوەچوونی کاروچالاکی تەبلیغی ئەندامانی سازمانی خەبات لە شاری بانە

بەرێوەچوونی کاروچالاکی تەبلیغی ئەندامانی سازمانی خەبات لە شاری بانە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن