پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

دیاردەی کۆچی لاوانی کورد و هەڵهاتنی مێشکەکان

دیاردەی کۆچی لاوانی کورد و هەڵهاتنی مێشکەکان

هێرش یۆسفی
هەروەک ئاگادارن ئێستا زۆرێک له لاوانی کوردستان و ئێران به دەست چەندین کێشەی جۆربەجۆرەوه دەناڵێنن و له ژیانێکی ئەستەم و باری ئاڵۆزی دەرونیدان، هەر بەو


هێرش یۆسفی
هەروەک ئاگادارن ئێستا زۆرێک له لاوانی کوردستان و ئێران به دەست چەندین کێشەی جۆربەجۆرەوه دەناڵێنن و له ژیانێکی ئەستەم و باری ئاڵۆزی دەرونیدان، هەر بەو هۆیەشەوه بەشێکی بەرچاو لەو لاوانه له کوردستانی رۆژهەڵات رێگای ئوروپا و دەرەوەی وڵات دەگرنەبەر.
ئەگەر بێین و باشتر خوێندنەوه بۆ ئەم بابەته بکەین و لێکوڵینەوەی لێبکەین که بۆچی ئەم دیاردەیه رۆژ به رۆژ روو له زیادبونه، ئەتوانین سەرەتا ئاماژه به کۆمەلگا بکەین، له کۆمەڵگایەک دا که دادپەروەری کۆمەڵایەتی نەبێت و دەوڵەت وەڵام دەرەوەی داخوازیەکانی کۆمەڵگا بە گشتی و لاوان بە تایبەتی نەبێت و بێجگه لەوەش بەربەست بێت له بەرانبەر داخوازەکانیان و له رەوتەکانی ژیانی کومەڵایەتی و سیاسی دا رێگریان لێ بکات و ویست و داخوازەکانیان سەرکوت بکات ، ئەمه شتێکی سروشتیه که لاوان و پێکهاتەکانی تری کۆمەڵگا هەوڵ و خواستی بەجێهێشتنی وڵاتیان زیاترببێت، و دژ کردەوه بەرانبەر رژیم نیشان دەدەن!
لێرەدا دژکردەوەی لاوان بە چەند شێوەیەک دەبێت وەک:
1_ لاوانی نێوخوی وڵات به شێوەی رەخنەگرتن یان به گژداچوونی دەسەڵات و به چالاکی جۆراوجۆر دژکردەوە پیشان دەدەن که بەداخەوه هەندێک جار ئاکامەکەی بە گرتن و ئه شکەنجەدان و بێبەش کردنیان له ژیانی ئاسایی کۆتای دێت.
2_ ئەو لاوانەی که بۆ خۆ دەرباز کردن له و دۆزەخەی که ئەو حکومەتە پێکی هیناوه بۆ لاوان و کۆمه لگا، بە ناچاری وڵات و زیدی خویان بەجێ دەهێلن و ئەگەرێن بۆ پەناگەی دووەم و تەنانەت ئەگەر پەناگەی دووەمیش نەتوانێت داخوازه کانیان به جێ بهێنێت لە گەڕان بەردەوام دەبن بۆ شوێنێکی گونجاو کە لەوی به ئاوات و داخوازه کانیان بگەن ئەمەش ئەو هەسته پر جۆش و خرۆشەی لاوان بۆ پێشکەوتن و گەران بەدوای ژیانێکی پڕ لە شانازی پیشان دەدات، وه لیرەش دا خالێکی تری زور گرینگ هەیه که ئەویش ئەوەیه کە بەشێکی زۆری ئەو کەسانەی وڵات جێدەهێڵن کەسانی رۆشنبیر و خاوەن بڕوانامەی بەرزن، وه بە تایبەت ئەو کەس و لاوانەی کە هوشیاری کومەڵایەتی، سیاسی و توانای بەربەرەکانێیان زیاترە، له ناوخۆی وڵات کێشه و گرفتەکانیشیان لەگەڵ دەسەڵات دا زیاتره له کەسانی تر، چونکه رژێمی ئاخوندی رژێمێکی دواکەوتووە و بەرنامەکانی لەگەڵ سەردەمی ئەمرۆدا ناگونجیت بۆیە لاوان هەوڵ ئەدەن پەناگەیەک پەیدا بکەن که لەگەڵ ئاستی فکری و سه ردەمی ئەواندا بگونجیت.
لیره شدا ئه توانین ئاماژه بەو خاڵە بکەین که ئایا زۆربەی لاوان بیرکردنەوەیان سەبارەت به دنیای دەرەوه چۆنه؟ ئایا لاوان پێیان وایه که دنیای دەرەوه بەهەشتی خەونه شیرینه کانی لاوانه و ئەتوان لە دەرەوەی وڵات بگەن به ئاواتەکانیان؟
ده کریت له وەڵامی ئه م پرسیاره دا باس له و دنیا خەیاڵیه بکەین که لاوان بە ئاواتییەوەن و بەڵام لەوانەیە تێیدا توشی زور گیرو گرفت ببن، چونکه خۆ گونجاندن لەگەڵ کلتوری دنیای دەرەوه کارێکی زور ئاسان نییه و پێویستی به کاتیکی زوره ، بۆیه بەشێکی ئەم لاوانە به تێپەربوونی کات و باوەر بەخۆبون ئەتوانن که خۆیان بگونجێنن لەگەڵ دنیای دەرەوەدا و سەرکەوتووبن لە ژیانی دوورە وڵات و بگەن بە ئاواتەکانیان، بەڵام بەداخه وه بەشێکی تری ئەو لاوانه لەباتی درێژەدان به رەوتی پێشکەوتن و خۆ پەروەردەکردن بەڵکو توشی زۆر گیرو گرفتی دیکەی کۆمەڵایەتی و دەروونی و تەندروستی دەبن.
نمونه ی هەندێک لەو گیرو گرفتانە بریتین لە:
بەشێکی لاوان بەداخەوه توشی مادەی هۆشبەر دەبن ، یاخود تووشبوون بە نەخۆشی مەترسیدار و تێکچوونی باری دەروونی، هەروەها دڵ پەریشانی و نا ئومێدی لەناو هەندێک لە لاوانی تاراوگەنشین دا بەرچاو دەکەوێت بۆیه به رای من ئەم بەشه له لاوان تووشی داڕمان لە ژیان دێن و داڕشتنەوەی ژیانایان زۆر ئەستەم دەبێت و تاکو دێت لە گەیشتن بە ئامانج و ئاواتەکەنیان دوورتردەکەونەوە، بۆیە پێویستە لەسەر لاوانی کە روو لە دەرەوەی وڵات دەکەن بۆ ژیانێکی لەبارتر، کە خوێندنەوەیەکی دروست بۆ ژیانی دوور لە وڵات و خاوخێزانیان بکەن و لە هەوڵی سوود وەرگرتن بن لە بارودۆخی گونجاوی ژیان و ئاستی بەرزی خوێندن و پەروەردەی ئەو وڵاتەی کە لێی دەژین و خۆیان بۆ پەروەردکرنی کەسایەتی و بردنەسەری ئاستی زانیاری و دابینکردنی ژیانێکی سەربەرزانە تەرخان بکەن.


5 ساڵ و 7 مانگ و 1 ڕۆژ و 6 کاتژمێر و 49 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

دیاردەی کۆچی لاوانی کورد و هەڵهاتنی مێشکەکان

دیاردەی کۆچی لاوانی کورد و هەڵهاتنی مێشکەکان



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن