خەباتمێدیا: عەلاعەدین بروجردی, سەرۆکی پێشووی کومیسیۆنی پارێزگاری نەتەوەیی پارلمانی ئێران لە نامەیەکدا هەڕەشەی لە مەولەوی عەبدولحەمید زهی, بەرنوێژی هەینی مزگەوتی مەکی زاهیدان کرد و وتی دەبێ لە چارەنووسی حوسەین عەلی مونتەزری پەند وەربگرێت.
پێشتر محەممەد جەواد لاریجانی وتووبووی که مزگەوتی مەکی وەکوو مزگەوتی "زەرار"ەو لەو شوێنەدا دژ بە بەرژەوەندییەکانی حکومەتی ئاخوندی پیلان دەگڕێن و هەر بۆیە دەبێ ئەو مزگەوته بڕووخێ.
بروجردی لەو نامەیەدا کە هەواڵدەری تەسنیم, سەر بە سپای پاسداران لە ڕۆژی یەکشەممە ۲ی بەفرانباری ۱۴۰۱ی هەتاوی, بڵاوی کردۆتەوە, پشتگیری لە وتەکاتی لاریجانی کرد.
بروجردی هەر وەک بەرپرسانی دیکەی دەسەڵات, ناڕەزایەتییە سەراتاسەرییەکان لە ئێرانی بە "ژووری بیرکردنەوەو شیوەکاری"ی وڵاتانی ڕۆژئاوایی ناوبرد و مەولەوی عەبدولحەمیدی بە "هاندانی ڕای گشتی دژ بە دەسەڵات" تۆمەتبار کرد.
لە ڕەوتی ناڕەزایەتییە گشتییەکاتی ئەم ماوەی ئێران, پارێزگای سیستان و بەلووچستان بینەری ناڕەزایەتی بەرفراوان دژ بە دەسەڵاتی ئاخوندی ئێران بوو. ئەم ناڕەزایەتی و ڕاپەڕینانە لە ماوەی ئەم ۱۶ حەوتووەدا بەردەوام بووەو, لە ڕۆژانی هەینی لە لایەن مەولانا عەبدولحەمید زهی, پشتگیری لێوە کراوە.