شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

دوو کەسی دیکە لە ڕاپەڕیوە گیراوەکان بەهۆی شکەنجە کەوتنە کۆما

دوو کەسی دیکە لە ڕاپەڕیوە گیراوەکان بەهۆی شکەنجە کەوتنە کۆما

خەباتمێدیا: ناوەندی مافی مرۆڤی ئێران, بە بڵاو کردنی ڕاپۆرتێک هەواڵی لەوەدا کە حەسەن فیروزی و محەممەد ئیختیاریان, کە لە ڕەوتی ڕاپەڕینە سەرتاسەرییەکان گیرا بوون, بە هۆی شکەنجەی هێزە ئەمنیە سەرکوتگەرەکانی دەسەڵاتی ئاخوندی ئێران تووشی خوێنبەربوون و دۆخی خراپی تەندروستی بوون و لە ئێستادا لە کۆمادان.
لەم دواییەنەدا فایلێکی دەنگی حەسەن فیروزی, لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاو بووەتەوە کە تێدا ناوبراو بە ئاماژەدان بەوەی کە هێزە ئەمنیە سەرکوتگەرەکان لە ژوورەکانی ئیتلاعات بۆ دانپێنانی زۆری شکەنجەی دەکەن, وتوویەتی کە ماندووم لە شکەنجەو لێکۆڵینەوەکانی ئەم بەکرێگراوانە. ئەگەر دەتانهەوێ لەسێدارەم بدەن کێشەم نییە, چوونکە گەورەترین شکەنجە بۆ من نەبینینی کچەکەمە. ناوبراو وتوویەتی پاش ۱۰ساڵ گەیشتمە ئاواتی خۆم و بووم بە خاوەن منداڵێک کە تەنیا ۱۸ ڕۆژ بینیومەو ئێستا تەنیا ئاواتم ئەوەیە پێش مردنم جارێکی دیکە بیبینم.
عەلی ئۆمیدی پارێزەری ناوبراو, شەممە ۱ی بەفرانبار لە ستۆرییەکی ئینستاگرامەکەیدا ڕایگەیاند کە حەسەن فیروزی بەبۆنەی سەختی برینەکانی لە ئێستادا لە کۆمادایە.


1 ساڵ و 9 مانگ و 30 ڕۆژ و 20 کاتژمێر و 33 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

دوو کەسی دیکە لە ڕاپەڕیوە گیراوەکان بەهۆی شکەنجە کەوتنە کۆما

دوو کەسی دیکە لە ڕاپەڕیوە گیراوەکان بەهۆی شکەنجە کەوتنە کۆما



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن