خبات میدیا: رۆژی دووشەممە ٣ی بەفرانبار ١٤٠ ١ی هەتاوی ، یەکیەتی ئەوروپا ، ئەمریکا و بەریتانیا هەر یەکەو بە شێوەی جیاجیا چەندین ئابڵۆقەی نۆێیان خسته سەر دامەزراوەو بەرپرسانی رژیمی ئاخوندی ئێران.
بە پێی بەیاننامەی یەکێتیی ئەوروپا، سەروەت و سامانی ئەو کەسانە کە سزا دراون ڕادەگیرێت و بازەرگانییان لەگەڵ هاووڵاتیانی یەکیەتی ئەوروپا لێی قەدەغە دەکرێت.
ئەمه چوارەمین بەستەی ئابڵوقەی یەکێتی ئەوروپایه که لە پەیوەندی به پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ له سەرتای ناڕەزایەتییە سەرتاسەریەکان له ئێران هەتا ئێستا دژ به دەسەڵاتی سەرکوتکەری ئاخوندی دیاری دەکرێت و ١٧٣ کەس و ٣١ دامەزراوەی گرتووەتەوە.
وەزارەتی خەزێنەداری ئەمەریکا، له بیاننامەیکدا ڕایگەیاند که سپای پاسداران بەڕێوەبەری ئابووری و سەروەت و سامانی دەسەڵاتی ئاخوندی ئێران دەکات و بە بەشداری کردن له بەشه جیاجیاکانی ئابووری ئەو وڵاتە، دارایی و ژێرخانە ئابورییەکانی وڵاتی تاڵان کردووە و ئەو سەروەتە بۆ سەرکوتی خەڵک و نەتەوەکانی ئێران و ئاژاوەگێڕی ناوچەیی و جیهانی بەکار دێنێت. هەر بۆیە ئەم سزایانەیان بۆ دیاری کردووە.
بە پێی ڕاگەیاندنی دەوڵەتی ئەمریکا ، ئەم کارە له ژێر چاوەدێری ناوەندەکانی مافی مروڤ، و رەێککەوتن لەگەڵ بریتانیا و یەکێتیی ئوروپا کراوەو لایەنی ئابووری سپای پاسداران ئەکات ئامانج که بەشێکی سەرەکیی له سەرکوتی دڕندانە رژیمی ئاخوندی له دژی خەلکی ناڕازی ئێران له باری ماڵیەو دەگرێتەوە.
دەوڵەتی ئەمریکا پێشتریش ڕایگەیاندبو که لەگەڵ خەڵکی ناڕازی ئێرانەو هەموو توانای خۆی دەگرێتە کار تا پێش بە سەرکوتی زۆرتری خەڵک لە لایەن ئەو دەسەڵاتەوە بگرێت.
هەروها له دوای گەمارۆ نوێیەکانی یەکێتی ئەوروپا و ئەمریکا ،دەوڵەتی بەریتانیا ڕایگەیاند که چەندین سزای نوێی بۆ سەر ڕێژیمی ئێران دیاری کردووە کە ئەم سزایانە کاردانەوەی ئەو توندوتیژییانەن که ڕژیمی ئاخوندی لە دژی خەڵکی ئەو وڵاتەدا دەیکات .
ئەم سزایانه بریتین له ڕاگرتنی سەروت و سامانی ئەو کەسانە و قەدەغەکردنی ڕۆیشتنیان بۆ بریتانیا. وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا ڕایگەیاند کە ئەم ئابڵۆقە تەنیا بەشێکی کەم لەو سزایانەیە کە بریتانیا بۆ سەرکوتکردنی توندوتیژانەی ناڕەزایەتییەکان لە ئێران دابینی دەکات.