یه‌ک شه‌مه‌ 

2 به‌فرانبار 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

هەژاری و لێکەوتەکانی بێ‌ دەربەستی دەسەڵاتی ئاخوندی

هەژاری و لێکەوتەکانی بێ‌ دەربەستی دەسەڵاتی ئاخوندی

ئەفسانە ڕەحیمی

دەڵێن ئیمام عەلی خەلیفەی ئیسلام ووتویە: ئەگەر هەژاری مرۆڤ با بە دەستەکانی خۆم دەمکوشت.

دیاردەی هەژاری چەندین هۆی هەیەو بە سەرچاوەی زۆربەی کێشەو قەیرانەکانی کۆمەڵگەی مرۆفایەتیە.
یەکێک لە کێشە هەرە دیارەکانی هەژاری برسێتییە،بەپێی ئامارەکانی ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی نەتەوە یەکگرتووەکان ،لە هەر ۹ کەس لە جیهاندا یەک کەس لەبرسیەو و نزیکەی ٨٢٠  ملیۆن کەس خواردنی پیویستیان نییە. هەروەها ساڵانە ٥ ملیۆن منداڵ بەهۆی نەبوونی خۆراک دەمرن. لە لایەکی دیکەوە هەژاری بۆتە هۆی پەرەسەندنی بازرگانیکردن و فرۆشتنی ئەندامەکانی جەستە،منداڵبوون بەبێ ویست و حەزی خانەوادەکان و پەرەسەندنی لەشفرۆشی لە ئێراندا.
جیاواز لەو دیاردانەی لە پێشدائاماژەم پێکردوون، هەژاری دەبێتە هۆی ئەوەی خێزانە نەدارەکان منداڵەکانیان ناچار بکەن لە تەمەنێکی ژێر ۱٨ساڵ هاوسەرگیری بکەن، یان دەبێتە هۆی ئەوەی منداڵان نەچنە قوتابخانە، یا واز لە خوێندن بهێنن و هەوڵ بۆ پەیدا کردنی بژێو بدەن و لە تەمەنی زۆر منداڵییەوە لە سەر شەقامەکان کار بکەن.
هەژاری دەبێتە هۆی مەرگی نائاسایی و لە تەمەنی لاوەکاندا،کۆچکردن ،دزی، سواڵکردن، گیرۆدەبوون بە ماددە هۆشبەرەکان، خۆکوشتن و هتد. بۆ نموونە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاندوە کە لە هەر ٤٠  چرکەیەکدا (سانییەدا)کەسێک بەهۆی هەژاری و برسێتی خۆی دەکوژێ.ئەو ئامارو ژومارانەی باسمان کردن لە وڵاتانێکدا بەرچاو دەکەون و هەن، کە بەهۆی هەڵکەوتەی جوغرافیایی یا شەڕو لێکەوتەکانی و یا دواکەوتویی فەرهەنگی و ناسەقامگیری سیاسی لە هەژاری دان و بواری ئابووری تێیاندا لاوازە. هەرچەند ساڵانە لە لایەن وڵاتانی زلهێز و نەتەوە یەکگرتۆکان یارمەتیان بۆ کۆدەکرێتەوە بەڵام ئەو هاواکاریانە نەبۆتە هۆی کۆتایی هاتن بە هەژاری و قەیران و کەندو کۆسپەکان.
ئاشکرایە یەکێک لە هۆکانی هەژاری دەگەرێتەوە بۆ دەسەڵاتی دیکتاتۆرو گەندەڵ،جێگەی سەرسووڕمانە ووڵاتێک کە خاوەنی سەروەت و داهاتێکی ژێر زەویە، شاهیدی ژومارەی بەرزی هەژاری بین، لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی ئاخوندەکاندا، جگە لە زەوتکردنی ئازادی و نەبوونی هیچ مافێکی سەرەتایی کە هەموو مرۆڤەکان دەبێ‌ لێی بەهرەمەند بن، خەڵکی ئێران و بەتایبەتی کوردستان هەژاری تەنگی پێهەڵچنیون، ئەوەی لە کوردستان دەگوزەرێ تاوانێکی ئاشکرای دیکەی بەرامبەر نەتەوەی کورد. وۆر هێنان بۆ جەماوەرو فشاری برسێتی و هەژاری و نەبوونی ئیمکاناتی تەندروستی و بیمەی بێکاری، بردنی سامانی خەڵکی ئێران و کوردستان، لە ڕێگەی دزی و گەندەڵییەوە گەلانی ئێرانی خستۆتە دۆخێکی خراپی ئابوورییەوە.ئەو هەژارەی کە ئێمە لە ئێران شاهیدین بە هۆی دزینی داهاتەکانی ئێران وخەرج لە گروپە ترۆریستەکان وئاژاوەنانەوە لە جیهان و ناوچەکەدایە.
هەر بۆیە چارە سەری کێشەی ئابووری و کۆتایی هاتن بە هەژاری لە ئێراندا کە ئاسان ترە، ئەویش بە گۆرانی ئەو دەستەڵاتە خوێن مژە،کۆتایی بە کێشەکان و کۆتایی بە هەژاری دێت.


1 ساڵ و 10 مانگ و 26 ڕۆژ و 19 کاتژمێر و 36 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هەژاری و لێکەوتەکانی بێ‌ دەربەستی دەسەڵاتی ئاخوندی

هەژاری و لێکەوتەکانی بێ‌ دەربەستی دەسەڵاتی ئاخوندی



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن