پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

بانگهێشتی مامۆستایەکی ئایینی بو دادگای جوانڕۆ

بانگهێشتی مامۆستایەکی ئایینی بو دادگای جوانڕۆ

خەباتمێدیا: سەیفوڵڵا حوسەینی، ماموستای ئایینی شاری جوانڕۆ لە لایەن دادگای ڕۆحانیەتی هەمەدان، سزای ١٧ ساڵ زیندان، ٧٤ قەمچی، ٢ ساڵ دوور خستنەوە بۆ ئەردوێڵ و لێ ستاندنی جلوبەرگ و ماڤی مامۆستایی بەسەردا سەپێندرا.

ئاژانسی هەواڵدەری مافی مرۆڤی "هەرانا"، رۆژی چوارشەممه ٥ی ڕێبەندانی ١٤٠ ١ی هەتاوی، وێڕای ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە نووسیویەتی ئەو تۆمەتانەی لەو ماموستا ئایینییە کوردە دراوە بریتین لە "چالاکی تەبلیغی دژ بە دەسەڵات", هاندانی خەڵک بۆ تێکدانی ئاسایشی ووڵات". "سوکایەتیکردن بە خومەینی و عەلی خامنەیی ڕێبەری ڕژیمی ئاخوندی"، تێکدانی هێمنایەتی گشتی" و "ئەندامبوون لە مەکتەبی قورئانی کوردستان".
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، سەیفوڵڵا حوسەینی، ئیمامی مزگەوتی « خاتەم ئەلئەنبیا» لە جوانڕۆ، ٢٢ی سەرماوەز لە هێرشی هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم بۆ سەر ماڵەکەی لە جوانڕۆ گیراوە.
پێشتریش دوای چەند لێدوانێکی ماموستایانی ئایینی سوننەی کوردی لە شارە جیاجیاکانی کوردستان، چەند ماموستای ئایینی سوننە گیراون و یان بانگهێشت کراون.


1 ساڵ و 9 مانگ و 25 ڕۆژ و 5 کاتژمێر و 31 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بانگهێشتی مامۆستایەکی ئایینی بو دادگای جوانڕۆ

بانگهێشتی مامۆستایەکی ئایینی بو دادگای جوانڕۆ



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن