پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

چه‌ندین ساڵه‌ بۆ گه‌ل و نیشتمان

چه‌ندین ساڵه‌ بۆ گه‌ل و نیشتمان

بابەشێخ حسێنی






چه‌ندین ساڵه‌ بۆ گه‌ل و نیشتمان
بۆ رێبازی خه‌بات،

بابەشێخ حسێنی 

چه‌‌‌ندین ساڵه‌‌‌ بۆ گه‌‌‌ل و نیشتمان
بۆ رێبازی خه‌‌‌بات،
له‌‌‌ پێ‌ ده‌‌‌شت و چیا
له‌‌‌ سه‌‌‌رما له‌‌‌ گه‌‌‌رمادا،
بێ‌ سڵ کردنه‌‌‌وه‌‌‌
به‌‌‌ نه‌‌‌بوونی،
به‌‌‌ شه‌‌‌و به‌‌‌ رۆژ
ده‌‌‌بڕین هه‌‌‌ورازی سه‌‌‌خت
روباری خوڕ ..
چه‌‌‌ندین ساڵه‌‌‌
له‌‌‌ لێواری مه‌‌‌رگین
برینه‌‌‌کانی جه‌‌‌سته‌‌‌
ئازاره‌‌‌ به‌‌‌رده‌‌‌وامه‌‌‌کان
کۆڵمان پێ‌ ناده‌‌‌ن،
چه‌‌‌ندین ساڵه‌‌‌ نامۆین
به جێژن و گۆبه‌‌‌ندو شادی....
چه‌‌‌ندین ساڵه‌‌‌
پیلانی دژمن
قسه‌‌‌ی ره‌‌‌ق،
من منی ئه‌‌‌م و ئه‌‌‌و،
له‌‌‌ سه‌‌‌ردڵمان هه‌‌‌ڵده‌‌‌په‌‌‌رن
خراپه‌‌‌مان دێژن
جه‌‌‌رگمان ده‌‌‌خۆن....
به‌‌‌و حاڵه‌‌‌ش
به‌‌‌رده‌‌‌وامین
له‌‌‌ کاروانی سه‌‌‌خت
بەڵام تووش قورسە
چونکە بۆ رۆژێکیش
جێم نەهێشتوە کاروانی خۆڕاگریی
 

 


5 ساڵ و 7 مانگ و 1 ڕۆژ و 6 کاتژمێر و 54 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

چه‌ندین ساڵه‌ بۆ گه‌ل و نیشتمان

چه‌ندین ساڵه‌ بۆ گه‌ل و نیشتمان



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن