خەباتمێدیا: لەسەر داواکاری ئێرانییەکانی دانیشتووی شاری ئۆتاڤا, پێتەختی وڵاتی کەنەدا, شارەداری ئەو شارە ناوی ئەو شەقامەی کە سەفارەتی پێشووی ڕژیمی ئاخوندی ئێرانی تێدا بوو, گۆڕی بە مەهسا ئەمینی.
دەیوید گرانۆڤسکی, بەرپرسی پەیوەندی لەگەڵ دەوڵەت و ڕێکخراوی مافی مرۆڤی" بینای_بریس کەنادا" وێنەیەکی خۆی لە تەنیشت شارەداری ئۆتاڤا,لە تویتەر بڵاو کردەوەو نووسی: ئەم داواکارییەمان پەسەند کردو ئێمە لەگەڵ خەڵکی ئێرانین.
پێشتر ڕۆژنامەی "ئۆتاڤا سیتیزن" لەگەڵ ترێزا کاوانا و ئاریل تروستر, دوو ئەندامی شۆرای ئەو شارە ڕایانگەیاندبوو که ئەگەری هەیە شەقامی "مت کف" کە بنکەی سفارەتی ئێران لێ بوو بووە, ناوەکەی بە مەهسا ئەمینی بگۆردرێ.
بە ڕاگرتنی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی کەنادا لەگەڵ ڕژیمی ئاخوندی ئێران لە مانگی خەرمانی ساڵی ۱۳۹۱ی هەتاوی, سفارەتی ئێران لە شاری ئۆتاڤا بەتاڵ کراوە.