خەباتمێدیا: ڕافائیل گڕۆسی"سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتی وەزەی ئەتۆمی" لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ڕژیمی ئێران توانای بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی هەیەو دەتوانێ چەند بۆمبی ئەتۆمی دروست بکات، هەر بۆیە پێویستە جیهان پێش بە دەست ڕاگەیشتنی ڕژیمی ئێران بە چەکی ئەتۆمی بگڕێ.
سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتی ڕۆژی چوارشەممە لە برۆکسل دڵنیایی دا کە ڕژیمی ئێران تا ئێستا چەکی ئەتۆمی درو
وست نەکردوە، ئەو ووتی ڕۆژئاوا دەبێت کاری بکات کە ئەو ڕژیمە دەستی بە چەکی ئەتۆمی نەگات.
گڕووسی لە پەرلەمانی ئەوروپا ڕایگەیاند، لە ئێستا ڕژیمی ئاخۆندی ئێران 70 کیلۆگرام یۆرانیۆمی پاڵێوراو بە خەستی 60٠ª و1000 کیلۆگرامی بە 20٠ª پاڵاوتەکراوی هەیە.
بە پێی ڕاپۆرتی فۆکس نیوز، تەنانەت لە کاتی گرژیەکانی پێشووی ڕژیمی ئێران لە گەڵ ڕۆژئاواداو پێش ڕێککەوتنی ئەتۆمی ساڵی 2015، ئەو ڕژیمە هەرگیز یۆرانیۆمی تا ڕادەیی ئێستا نەپاڵاوتوە.