پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

واشنگتۆن چاودێری بوونی هێزی سەربازی ڕژیمی ئێران له پاناما دەکات

واشنگتۆن چاودێری بوونی هێزی سەربازی ڕژیمی ئێران له پاناما دەکات

ڕۆژی پێنجشەممە ·ی ڕێبەندان، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا بە ئاژانسی هەواڵدەری "واشنگتۆن فری بیکن"ی ڕایگەیاند کە ئەو وەزارەتە بەدواداچوون بۆ ڕاگەیاندنی ئەم دواییەی ڕژیمی ئێران دەکات کە وتوویەتی کەشتییە جەنگییەکانی لەسەرەتای مانگی داهاتوو لە بەندەری پاناما لائەدەن .
بەپێی ئەو بەڵگەنامانەی هێزی دەریایی بڕێزیل بڵاویان کردۆتەوە، ئێستا دوو کەشتی جەنگی ڕژیمی ئێران کە یەکێکیان مووشەکی کروزی دژە کەشتی و ئەژدەر و تۆپی دەریایی هەڵگرتوە، ئێستا لە بەرزیل جێگر کراوە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وتی: ئاگاداری وتەکانی هێزی دەریایی ڕژیمی ئێرانین. "ئێمە بەردەوامین لە چاودێریکردنی هەوڵەکانی دەسەڵاتی ئێران بۆ دامەزراندنی هێزی سەربازی لە ڕۆژئاوا".
ئەم میدیا ئەمریکاییە نووسیویەتی: لەم ساڵانەی دواییدا ڕژیمی ئێران زیاتر سەرنجی لەسەر گواستنەوەی هێزەکانی سپا بۆ ووڵاتانی ئەمریکای لاتین بووە، چونکە بەنیازە پەیوەندییەکانی لەگەڵ سەرکردە دژە ئەمریکاییەکان بەتایبەتی وەنزوێلا بەهێزتر بکات.
بەپێ ئەو ڕاپۆرتەی ڕۆژنامەی فری بیکن، پەرەسەندنی بوونی هێزەچەکدارەکانی ڕژیمی ئێران لە ئەمریکای لاتین کێشەیەکی قورسی بۆ بەڕێوەبەرایەتی دەوڵەتی بایدن دروست کردوەو بۆتە هۆی پەرەسەندنی دیکتاتۆری لەو ناوچەیەو پێگەیەک لە ناوچەکەدا بەدەست بێنێت.
زیادبوونی کەشتییە جەنگییەکانی ڕژیمی ئێران لە ئەمریکای لاتین ئاماژەیە بۆ ئەوەی تاران بەنیازە بەرژەوەندییەکانی خۆی لە ناوچەکەدا لە ڕێگەی بە کارهێنانی هێزو "بە زۆر" بپارێزێ.
بە پێی هەواڵی ئەو ڕۆژنامەیە، بە هۆی ڕاپەڕینی جەماوەری لە ئێران و دەستێوەردانی دەسەڵاتی تاران لە شەڕی ئۆکراین و پرسی چەکی ئەتۆمی،،حکومەتی بایدن لە دۆخێکی سەختدایە بۆ کاردانەوەی بەرامبەر بە پرسی ئامادەبوونی سەربازی ڕژیمی ئێران لە ئەمریکای لاتین.


1 ساڵ و 9 مانگ و 24 ڕۆژ و 23 کاتژمێر و 51 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

واشنگتۆن چاودێری بوونی هێزی سەربازی ڕژیمی ئێران له پاناما دەکات

واشنگتۆن چاودێری بوونی هێزی سەربازی ڕژیمی ئێران له پاناما دەکات



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن