پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

داوای مەولانا عەبدولحەمید, بۆ ئازاد کردنی مامۆستایانی ئائینی سوننی

داوای مەولانا عەبدولحەمید, بۆ ئازاد کردنی مامۆستایانی ئائینی سوننی

خەباتمێدیا: ڕۆژی هەینی ·ی ڕێبەندانی ۱۴۰۱ی هەتاوی, لە مزگەوتی مەککی زاهیدان نوێژی هەینی بەڕێوەچوو. مەولانا عەبدولحەمید زهی, بەرنوێژی هەینی مزگەوتی مەککی, وەک چەند حەوتووی ڕابردوو سەرکوت و گیرانی خەڵکی ناڕازی مەحکووم کرد و هەروەها خوازیاری ئەوە بوو کە "سەیفوڵڵا حوسەینی نژاد, محەممەد خزرنژاد, و محەممەد حوسەین گورگیج", مامۆستایانی ئایینی پارێزگاکانی کرماشان, ئازەرباییجانی ڕۆژئاوا و گۆڵستان, کە بەبیانوی بێ بنەما گیراون, ئازاد بکرێن.
مەولانا عەبدولحەمید لە وتەکانیدا, بە ئاماژەدان بە شۆڕشی گەلان لە ساڵی ۱۳µ·ی هەتاوی, وتی: سەرکەوتنی ئەو شۆڕشە بە هۆی یەکگرتوویی و هاوئاهەنگی هەمەلایەنەی گەلانی ئێران بوو, کە لە ئێستادا دەبینین ئەو هاودڵی و هاوئاهەنگییە دووبارە لەنێوان خەکی ئێران لە ڕادەیەکی زۆر بەرزدایە, بۆیە خەڵک بە هاودەنگی و هاودڵی دەتوانن بەوەی دەیانهەوێ بگەن.
ناوبراو هەروەها وتی: خەڵکی ماف خوراو لە نامەو قسەکانیاندا دەڵێن هەژاری تەنگی پێی هەڵچنیون و لە دۆخێکی زۆر خراپ دا ژیان دەکەن و تەنانەت توانای کڕینی شانەیەک هێلکەیان نییە و ناڕەزایەتییەکانیان بۆ ئەوەیە کە لە سەرەتایی ترین مافەکانیان بێبەشن و داواکاری ئەوەن بەڕێوەبەرییەکی شایستە لە ووڵات جێگر بێت.
شایانی باسە پاش بەڕێوەچوونی نوێژی هەینی, بەشدار بووان هاتنە سەر شەقام و وێڕای وتنەوەی دروشم دژ بە تاج و عەممامە داواکاری حکومەتێکی دیمۆکراتیکیان کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری "حال وەش" ڕۆژی ۸ی بەفرانبار لانیکەم µ هاووڵاتی بەلووچ لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی حکومتی ئاخوندی گیراون.


1 ساڵ و 9 مانگ و 23 ڕۆژ و 23 کاتژمێر و 29 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

داوای مەولانا عەبدولحەمید, بۆ ئازاد کردنی مامۆستایانی ئائینی سوننی

داوای مەولانا عەبدولحەمید, بۆ ئازاد کردنی مامۆستایانی ئائینی سوننی



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن