پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

گیانی باوکی عەلی یونسی لە ژووری تاکەکەسیدا لە مەترسیدایە

گیانی باوکی عەلی یونسی لە ژووری تاکەکەسیدا لە مەترسیدایە

خەباتمێدیا: عەلی یونسی، خۆێندکاری بلیمەتی زانستگای شەریف و براوەی خەڵاتی زێڕی ئۆلەمپیادی جیهانی (نجوم و ئەختەرفیزیک)، کە لە خاکەلێوەی ١٣٩٩ی هەتاوی گیراوەو پاش دوو سال بەند کران لە ژووری تاکەکەسی و هەروەها شکەنجەو لێدان، لە بانەمەڕی ١٤٠ ١ی هەتاوی بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ سازمانی مۆجاهدینی خەلقی ئێران، ١٦ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپا.
میر یوسف یونسی، باوکی عەلی، لە ٧ی بەفرانباری ١٤٠ ١ی هەتاوی لە لایەن هێزەکانی رژیم گیراوە و لەوکاتەوە لە گرتووخانەو ژووری تاکەکەسیدایە. بە وتەی رەزا یونسی، کۆڕی دیکەی میریوسف، ناوبراو بە بۆنەی چالاکییە سیاسییەکانی لە دەیەی ٦٠  وە هەروەها بە هۆی ئەوەی کە باوکی عەلی یونسییە، بۆتە قوربانی پیلانەکانی دەسەڵات و بەکرێگیراوەکانی ئیتلاعاتی رژیمی ئاخوندی.
هەروەها ئایدا یونسی، کچی ناوبراو لە توویتێکدا نووسیبووی کە باوکی لە دەرمان و چارەسەریە تەندرووستیەکان بێ بەش کراوەو گیانی لە مەترسیدایە. ئایدا یونسی رایگەیاندوە کە بۆ هەر ڕوداوێک کە بێتە هۆی دروست بوونی کێشە بۆ تەندروستی باوکی، رژیمی ئاخوندی بە بەرپرس دەزانێت.


1 ساڵ و 9 مانگ و 23 ڕۆژ و 16 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

گیانی باوکی عەلی یونسی لە ژووری تاکەکەسیدا لە مەترسیدایە

گیانی باوکی عەلی یونسی لە ژووری تاکەکەسیدا لە مەترسیدایە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن