بە پێی هەواڵەکان، ئێوارەی ڕۆژی شەممە 8ی ڕێبەندانی 1401 بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.9 پلە بە پێوەری ڕێختەر ناوچەکانی باشووری ڕۆژئاوای شاری خۆی سەر بە پارێزگای ورمێی هه‌ژاند وهه‌مان بوومه‌له‌رزه له شاری وانی کوردستانی تورکیه‌ش هه‌ستی پێکراوه.
هەروەها، ناوەندی بومەلەرزەزانی ئەمریکی، قەبارەی ئەم بوومەلەرزەیەی بە 5.9 پلە بە پێوەری پله‌ی ڕیشتر و هەڵکەوتەکەی لە باشووری ڕۆژئاوای شاری خۆی و بە قوڵایی 10 کیلۆمەتر لە ڕووی زەویەوە ڕاگەیاندووە.
بە ووتەی و کاربه‌ده‌ستانی ڕژیم و هێزه‌کانی فریاگوزاری، تاکو ئێستا٣ کەس گیانیان لەدەست دا و زیاتر لە ۸۰۰ کەسیش بریندار بوون.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌کان، بومه‌له‌رزه‌که بۆته هۆی زیانگه‌یاندن به‌ژماره‌یه‌ک خانوو و باڵه‌خانه‌ی هاوڵاتیان، تا ئێستاش به‌وردی زیانه‌کان نه‌زانراون، به‌ڵام له‌لایه‌ن زۆربه‌ی هاوڵاتیانی پارێزگای ورمێ و ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ریشی هه‌ستیپێکراوه.