پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

هێرشی درۆنی بۆ سەر وەزارەتی بەرگری ئێران

هێرشی درۆنی بۆ سەر وەزارەتی بەرگری ئێران

خەباتمێدیا: بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ۹ی ڕێبەندانی ۱۴۰۱ی هەتاوی, تەقینەوەیەک لە ناوەندنی بەرهەمهێنانی تەقەمەنی وەزارەتی بەرگری ڕژیمی ئاخوندی لە شاری ئیسفەهان, ڕوویدا. ده‌‌‌نگ و ڕه‌‌‌نگی ده‌‌‌سه‌‌‌ڵاتی ئاخوندی، وێنه‌‌‌ و ڤیدیۆی ئه‌‌‌م ته‌‌‌قینه‌‌‌وه‌‌‌یان بڵاوکرده‌‌‌وه‌‌‌ و لەزاری جێگری سیاسی و ئەمنیەتی پارێزگاری ئیسفەهان ئەم هەواڵەی پشت ڕاستکردەوە. وێڕای پشت ڕاسکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی ئه‌‌‌م هه‌‌‌واڵه‌‌‌ ڕژیم ڕایگه‌‌‌‌یاندوه‌‌‌ که‌‌‌ ئه‌‌‌م ڕووداوگغ خه‌‌‌ساری گیانی نه‌‌‌بووه‌‌‌.
بەپێی ڤیدیوە بڵاوکراوەکان و وتەی شایەتحاڵان, هاوکات لەگەڵ تەقینەوەکە, درۆنێک لە ئاسمانی ئەو ناوچەیە بیندراوە. ئه‌‌‌م هه‌‌‌واڵه‌‌‌ش له‌‌‌لایه‌‌‌ن هه‌‌‌واڵده‌‌‌ری "انتخاب" پشت ڕاستکرایه‌‌‌وه‌‌‌ که‌‌‌ دامەزراوەکانی وه‌‌‌زاره‌‌‌تی به‌‌‌رگری ڕژیم لە شاری ئیسفەهان لە ۸ی ڕێبەندان, سەعات ۲۳:۳۰ دەقەی شه‌‌‌و هێرشی ئاسمانی کراوه‌‌‌ته‌‌‌ سه‌‌‌ریان.

وەزارەتی بەرگری ڕژیمی ئاخوندی, وێڕای ئینکاری هەرجۆرە خەساری گیانی و ماڵی, ڕایگەیاندووە که بەبۆنەی پێشگری و سیستەمی بەرگری, سێ درۆنی هێرشبەر لە تەڵەی هێزە بەرگرییە ئاسمانییەکانی ڕژیم کەوتوون و تەقیونه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌.
بەپێی هەواڵەکان هاوکات دامەزراوە سەربازیه‌‌‌کان و هه‌‌‌روه‌‌‌ها بەرهەمهێنانی تەقەمەنییەکانی ڕژیمی ئاخوندی لە شارەکانی, هەمەدان, ئازەرشاری تەورێز و کەرج هێرشی درۆنی کراوەتە سەریان.
کاناڵی ئیسراییلی ئەلف, وێنەی قاپێکی کۆتلێتی بڵاوکردەوەو لە پەیامێکدا نووسیویەتی کە وڵامی تیرۆریستەکانی سپا دەسبەجێ دەدرێتەوەو. هەروەها ئەم کاناڵە ڕاستەوخۆ ئەم هەواڵانەی پشتڕاست کردووەتەو.


1 ساڵ و 9 مانگ و 23 ڕۆژ و 6 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هێرشی درۆنی بۆ سەر وەزارەتی بەرگری ئێران

هێرشی درۆنی بۆ سەر وەزارەتی بەرگری ئێران



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن