پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

یەکێتی ئەوروپا هەڵسانگاندن بۆ بە تێروریست ناساندنی سپای پاسداران دەکات

یەکێتی ئەوروپا هەڵسانگاندن بۆ بە تێروریست ناساندنی سپای پاسداران دەکات

یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاند, هەڵسەنگاندنی بژاردە یاساییەکان دەکات بۆ ئاشکراکردنی سپای پاسداران وەک ڕێکخراوێکی تێرۆریستی.
چوار کەسی ئاگادار لەو بابەتە بە ڕۆژنامەی "فاینانشیاڵ" تایمز, ڕایانگەیاندوە کە ئەم بڕیارە لە کاتی ڕاوێژی وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا لە حەوتووی ڕابردوودا دراوە. فەرانسە وئاڵمان کە هەردووکیان ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ڕژیمی ئاخۆنیدی واژۆ کردوە, پشتیوانی ئەوە بڕیارەیان کردوە.
هەروەها بەشی یاسایی یەکێتی ئەوروپا دەیهەوێت لە ماوەی سێ هەفتەی داهاتوودا چارەسەر یاساییەکانی بە ترۆریست ناساندنی سپای پاسداران بە شێوەی بەڵگەنامەیەک بۆ27 ئەندامی یەکێتی ئەورووپا ڕوون بکاتەوە.
جۆزێپ بۆرێل بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا ڕایگەیاند کە زۆرێک لە وڵاتانی ئەندام پشتیوانی ئەم بڕیارە دەکەن و هۆشداری دا خستنەڕووی سپای تێروریستی پاسداران لە لیستی تێروری یەکێتی ئەوروپا، ئاسۆی بوژاندنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی لە گەڵ ڕژیمی ئێران تاریکتر دەکات.
هەروەها ناوبراو وتی، لە ئەگەری خستنە نێو لیستی تیرۆری سپای پاسداران لە لایەن یەکێتی ئەوروپا پرۆسەی دانووستانەکان ڕێگری لێدەکرێت.


1 ساڵ و 9 مانگ و 21 ڕۆژ و 10 کاتژمێر و 43 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

یەکێتی ئەوروپا هەڵسانگاندن بۆ بە تێروریست ناساندنی سپای پاسداران دەکات

یەکێتی ئەوروپا هەڵسانگاندن بۆ بە تێروریست ناساندنی سپای پاسداران دەکات



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن