پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

بلینکن:هەموو بژاردەکان بۆ ڕێگریکردن لە ئێران بۆ بەدەستهێنانی چەکی ناوکەی لە بەر دەستە

بلینکن:هەموو بژاردەکان بۆ ڕێگریکردن لە ئێران بۆ بەدەستهێنانی چەکی ناوکەی لە بەر دەستە

خبات میدیا : ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی یەکشەممە ٩ی بەفرانبار ڕایگەیاند، ئێران پێشنیاری ئێستای بۆ گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی ڕەتکردۆتەوە و وتی: واشنتۆن هێشتا پێی وایە دیپلۆماسی کاریگەرترین ڕێگایە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ دۆسیەی ئەتۆمی ئێران.

هەروا بلینکن لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ( ئەلعەرەبییە )ئاماژەی بەوەدا کە لاوانی ئێرانی بەرگری لە مافە سەرەتاییەکانی خۆیان دەکەن بەرامبەر بە ڕێژیمی ئاخوندی و وتی: ئێستا تەرکیزی ئەمریکا دژی چەوساندنەوەی خەڵکە لە شەقامەکان لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە.

بلینکن تاکیدی لە پشتیوانی ئەمریکا لە گەلی ئێران کردەوە و ڕایگەیاند کە بڕیاری گۆڕینی ڕێژیم لە کۆتاییدا پەیوەستە بە خەڵکەوە.

ناوبراو له دریژە دا وتی : ڕژێمی ئاخوندی خەڵکەکەی بەو بیرۆکەیە ڕازی دەکات کە ئەمریکا دەیەوێت ڕژیم بگۆڕێت.

هەروەها وتی کە ئێران لە جەنگی دژ بە ئۆکرانیا پاڵپشتی ڕووسیا دەکات و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و چەکی دیکە بۆ ڕووسیا دابین دەکات، هاوکات نیگەرانیی خۆی لە دابینکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و موشەک لە لایەن تاران بۆ مۆسکۆ دەربڕی.


1 ساڵ و 9 مانگ و 21 ڕۆژ و 10 کاتژمێر و 31 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بلینکن:هەموو بژاردەکان بۆ ڕێگریکردن لە ئێران بۆ بەدەستهێنانی چەکی ناوکەی لە بەر دەستە

بلینکن:هەموو بژاردەکان بۆ ڕێگریکردن لە ئێران بۆ بەدەستهێنانی چەکی ناوکەی لە بەر دەستە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن