ماردین زاهدی
پەروەردە یەکێک لە گرینگترین بابەتەکانی ووڵاتی جیهانەو سەرمایەی ووڵات و پشتیوانی هەمەلایەن و بایەخی زۆری پێی دەدرێ.
لە کۆمەڵگەی پێشکەوتوو و گەشەسەندوەکان زۆرترین گرینگی بەم پرسە دەدەن و هەموو توانایان بۆ درووست بەڕێوە بردنی بەکاردێنێنن.
هەروەک ئاشکرایە حکومەتەکان لە جیهان دا دەبنە دوو شێوە،جۆرێک لە حکومەتەکان لەبەرەی خەڵکن و بە پێی پێوەرەکانی دموکراسی، بۆ بەرژەوەندی گشتی کار دەکەن و لە خزمەت جەماوەری ووڵاتەکەیاندان و جۆری دووهەمی کە ئەو دەسەڵاتانەن کە دیکتاتۆرن و بەپێچەوانەی بنەماکانی دیموکراسی حکومەت بە سەر خەڵکدا دەکەن و تەنیا گرینگی بە بەرژەوەندی توێژێکی دیاری کراو ئەدەن.
رژیمی ئاخوندی ئێران یەکێک لەو دەسەڵاتانەیە، کە تەنیا لە رێگای سەرکوت و چەوسانەوەی نەتەوەکانی ئێران توانیویەتی درێژە بە حکومەتی نگریسی بدات. ئەم حکومەتە نەک هیچ بایەخ و گرینگییەک بە بابەتی پەروەردەی دروست و شیاو نادات، بەڵکوو هەموو داهات و هێزی کارو هێزی چەکدارەکانی بەکار دێنێ بۆ مانەوەی تا ئەو ڕادەیەی حاستی بەشی پەروەردەو خوێندنیش دەکاتە قوربانی.
هەر وەک ئاماژە کرا، حاستی سەرکەوتوویی هەر ووڵاتێک بەشی سەرەکی بەستراوەتەوە بە پێشکەوتن و سەرکەوتوویی لایەنی زانستی و گەشەی زانستی و بەمجۆرە هەڵسەنگاندنی لە ناوەندە جیهانیەکاندا پیێ دەکرێ.
بێگومان زانستەکان و پێشکەوتنی زانستی و ئاکادیمی، بابەتەکانی سیاسی، پزیشکی، دەرمانی، سەنعەتی، پیشەسازی و ئابوری و هتد... بێت لە خۆ دەگرێ، بەڵام حکومەتی ئاخوندی ئێران زۆرترین هەوڵ و چالاکی زیانباری خستۆتە سەر بابەتی سەربازی و هەوڵ بۆ دروست کردنی چەکی ناوکەیی و ڕێگەپێیدان بە سپای ترۆریستی پاسداران بۆ سەرکوت و چەوسانەوەی خەڵک و هەروەها بابەتی مەزهەبی و پەرەپێیدان بە بیری چەقبەستوو و دواکەوتوانەو زانست و هەلی فێربوونی خەڵک و ئەو بودجە کە بو خۆێندن و فێرکاری بۆ ئاسایشی وڵات دەبێ دابین بکرێ، لە رێگەی چەک و چۆڵ و ئاژاوەگێڕی ناوچەیی و جیهانی و پشتیوانی لە تیرۆریزم بە فیڕۆی دەدات.
خاڵێکی دیکەی ئەم بابەتە کە شایانی باس کردنە، شێوەی پەروەردەی دواکەوتوانەیە لە خۆێندنگاکانی ئێران و کوردستان، لە پێش هەموو بابەتێک، دەبێ خوێندنی سەرەتایی بۆ هەموو خەڵکی ئێران بە خۆڕایی بێ و کەسی لێی بێبەری نەبێت بەڵام خۆێندن و پەروەردە بۆ خۆێندکاران لە ئێران خەرج و تێچووی زۆری دەوێ. خاڵی دووهەم، دەبێ دەسەلات هەوڵ بۆ دەرخستنی بلێمەتی منداڵان بدات، بەڵام منداڵان و لاوان لە سیستەمی گەندەڵی پەروەردەی ئاخوندی بلیمەتەکان سەرکۆت دەکرێن. لە لایەکی دیکەوە باری خراپی دارایی بۆتە هۆی پاشەکشەی خوێندکاران لە خۆێندن.
خوێندکاران لە کوردستانیشدا بە بۆنەی ئەو خاڵانەی باسی لێوە کرا، فشارێکی زۆریان لەسەرە، سەرەڕای ئەوانەش حکومەتی ئاخوندی ئێران زۆرترین حەز و خولیای ئەوەیە کە ئەو خەڵکە کەمتر ووشیارو چاوکراوە بن و حەقیقەت و ناوەرۆکی ئەو دەسەڵاتەیان بۆ دەرنەکەوێت، خۆێندەوار بوون بە مەترسی دژ بە دەسەڵات دەزانێ، هەربۆیە راستییەکان دەشارێتەوەو هەموو هەوڵی خۆی بۆ بەلارێ بردنی لایەنی ووشیاریی لاوان و خوێندکاران دەدات. حکومەت وای کردوە کە خوێندکارانی کورد، دەرفەت و مەجالی پێویستیان بۆ درێژە بە خوێندن نەبێ و ئەوەوش بووەتە هۆی ئەوەی که بە داهاتوو بێ هیوا بن. لە ڕاستی دا زۆربەی هەرە زۆری دەرفەتەکان بۆ خۆێندن و رۆیشتنە سەرکار و دامەزران تایبەت بە توێژی سەر بە دەسەڵاتەو کەسانی دیکە ئەو مەجاڵ و دەرفەتەیان پێی نادرێت کە بە کار و پیشەی دیاری کراوی خۆیان بگەن.
باس کردن لە سەر کێشەو گرفتەکانی خۆێندکاران لە کوردستان بەدڵنیاییەو بە یەک بابەت و لە نووسینێکدا کۆتایی پێ نایەت و لە هەلوومەرجی ئەمڕۆی کوردستان و ئێران، رۆژ لە دوای رۆژ زۆرتر پەرە دەستێنێ. ئەوەش کە ڕوون و حاشاهەڵنەگرە ئەو راستیەیە کە تەنیا رێگەی چارەسەر کردنی ئەم کێشەو گرفتانە، رووخانی ئەو دەسەڵاتەو جێگر کردنی حکومەتێکی دیمۆکراتیک و پارلەمانییە کە لەبەرەی خەڵک بێ و کار بە بنەماکانی دیمۆکراسی بکات.