یه‌ک شه‌مه‌ 

20 جۆزه‌ردان 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

وەلیعەهدمان قبوڵ نییە

وەلیعەهدمان قبوڵ نییە

ئەفسانە ڕەحیمی

گەورەترین پرسیار ئەوەیە، ڕەزا پەهلەوی کێیە؟ بۆ ئەوەی بزانین کێیە، چاوێک بە مێژوودا بگێڕن و بخۆێنینەوە،دەردەکەوێ‌، شازادە ڕەزا پەهلەوی کوڕی محەمەد ڕەزا شا پەهلەوییە هیچی تایبەتی دیکەی نییە. ئایا دەکرێ کەسێک تەمەنی زیاتر لە شەست ساڵ بێت، بەڵام گرنگترین تایبەتمەندیەکانی تەنیا ئەوە بێ‌ کە منداڵی شای ڕابردوو بوبێ‌؟ لەم ٤٣ ساڵەی لە ئەمریکا دەژیی دەکرا خۆ بۆ خەڵکی ئێران ماندوو بکات، ئازار بچێژێت، ئەزموون پەیدا بکات و بۆ هەمووان بسەلمێنێت کە تەنیا ناوی باوکی بە میرات نەگرتووە و لە پێناو ئەم ناوەدا ئازاری چێشتووە، وە ئەگەر بارگرانییەک بخرێتە سەر شانەکانی ، دەتوانێ‌ شایەنی ئەو متمانەیە بێ‌.
لەو هەلومەرجەی گەلانی ئێرانی پێدا تێ‌ دەپەڕێ‌ ئەوە بەسەر چووە کەسێک کە هیچی بۆ خەڵک نەکردوە خەوی دەسەڵاتدار بوون بە ووڵاتەوە ببینێ‌.بە زمانێکی ڕوون دەڵێم ئەگەر ، دۆخی ئێستا چاڵ بێت ، چوونە ناوچاڵی ڕەزا پەهلەوی، بیرێکی قووڵ و تاریکە.
پاش تێپەڕبوونی زیاتر لە ٤٣ ساڵ بەسەر ڕووخانی ڕژیمی پەهلەوی، بیروڕای گشتی گەلانی ئێران گەندەڵی و تاوان و خیانەتەکانی ئەو دەسەڵاتەیان لەبیر نەکردووە. جگە لەمانە، تاڵانکردنی سەرمایەی ئێران یەکێک لەو بابەتانەی کە ڕەزا پەهلەوی دەبێت پێش هەر چالاکیەک ڕوونکردنەوەیەکی سەلمیندراو باوەڕ پێکراو بدات بە گەلانی ئێران. بردن و تاڵان کردنی بەرچاو لە سەرمایە و موڵک و ماڵی گەلانی ئێران لە سەروبەندی شۆڕشی ٥·دا، کە ٣٥ ملیاد دۆلار پوڵی خەڵک و زیاتر لە ٣٨٠  چەمەدان زێر و هتد بوو، لەو خیانەتانەن کە هەرگیز گەلانی ئێران لەبیری ناکات.
لە ئێستادا شۆڕشی گەلانی ئێران پێی ناوەتە قۆناغێکی نوێ و پێویستی بە چارەسەری نوێ هەیە. گەلانی ئێران سەرکردەی ڕاستەقینەی بزووتنەوەی ئازادیخوازین. ئۆپۆزیسیۆنی ڕاستەقینەوە شۆڕشگێڕ لە دەرەوەی وڵات بە پشتیوانی خۆیان دەزانن. ئوپۆزیسیۆنی شۆڕشگێڕ دەبێ بە ڕاستگۆیانە بە فراوانکردنی داخوازییەکانی گەلانی ئێران لەسەر حاستی نێودەوڵەت بەهێزتر بکات و حاکمیەتی ڕژیمی ئاخوندی لاواز بکات.
هەموو نەیارانی ڕژیمی ئاخونووندی سەرەڕای جیاوازییە ئایدۆلۆژییەکانیان لە نا بۆ ڕژیمی ئاخوندی و ژن، ژیانی ئازادی، یەک بۆچوون و دەنگیان هەیە، ئەم خاڵە هاوبەشانە دەبێ ببنە هەوێنی هاودەنگی لەسەر حاستێکی گەورەتر، چونکە پشتیوانی لە خەڵکی ئێران و لە ئاکامدا تێپەڕاندنی ڕژیمی دەسەڵاتدار لە ئێراندا پێویستی بە یەکدەنگی هەموومان لە سەرووی هەموو شتێکەوە هەیە. کە ئەویش دەسەڵاتی دیموکڕاتیک و ئازاد کە مافی گەلانی ئیران و بە تایبەت مافی گەلی کورد و هەروەها مافی ژن و تێکڕای چین و توێژەکانی کۆمەڵگە دابین بکات.


1 ساڵ و 4 مانگ و 8 ڕۆژ و 6 کاتژمێر و 56 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

وەلیعەهدمان قبوڵ نییە

وەلیعەهدمان قبوڵ نییە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن