شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ڕژیمی ئاخوندی پڕوپاگەندە سازدەکات بۆ هێرش کردنە سه‌ر هه‌رێمی کوردستانی عێراق

ڕژیمی ئاخوندی پڕوپاگەندە سازدەکات بۆ هێرش کردنە سه‌ر هه‌رێمی کوردستانی عێراق

هاونیشتمانیانی کوردستان!
هێزو لایەنە سیاسیەکانی کوردستان!
خەڵکی ستەملێکراوی ئێران!
هه‌‌‌ر وه‌‌‌ک ئاگادارن لە چەند شەوی ڕابردوودا بنکەی سەربازی ڕژیمی ئاخوندی لە شاری ئیسفەهان لە لایەن چەند فڕۆکەی بێفڕۆکەوانه‌‌‌وه‌‌‌ کرایه‌‌‌ ئامانج، لە دوای ئەو هێرشانە ناوەندە ئەمنیەتی و ژمارەیەک لە ناوەندی ڕاگەیاندنی دەسەڵاتی ئاخوندی بە شێوەیەکی بەربڵاو کەوتنە پڕوپاگەندە لە دژی سازمان و لایەنە سیاسیەکانی کوردستانی ئێران و هەروەها تاوانبار کردنی هەرێمی کوردستانی عێراق بە بەشدار بوونی ناڕاستەوخۆ لەو هێرشانەدا.
بێگومان ئەو پڕوپاگەندانەی دەسەڵاتی ئاخوندی لە دژی سازمان و هێزە سیاسیەکانی کوردستانی ئێران کە بنکەو بارەگایان لە هەرێمی کوردستان هەیە، بە مەبەستی بەلاڕێدابردنی ڕای گشتی لە ناوخۆی ئێران و ڕێگە خۆش کردن بۆ فشاری زیاتر لە سەر گەلانی ئێران بە تایبەت گەلی کوردە.
ئاشکرایە هیچ کام لە لایەنە سیاسیەکانی کوردستانی ئێران خاوەن فڕۆکەی بێ‌ فڕۆکەوانی پێشکەوتوو نین تا هێرشی ئاسمانی بۆ سه‌‌‌ر ناوه‌‌‌نده‌‌‌کانی ڕژیمی پێ ئه‌‌‌نجام بده‌‌‌ن. لە لا٠Šەکی دیکەوە سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران و هیچ یەک لە لایەنەکانی دیکەی کوردستانی ئێران پێوەندی و هاوکاری نیزامیان لە گەڵ هیچ حکومەت و ووڵاتێک نیە بۆ زەربەتدان و هێرش کردنە سەر ناوەندە سەربازیەکانی ڕژیمی ئێران.
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران لە مێژووی کارو هەڵسوڕانی سیاسی و پێشمەرگانەیدا سەربەخۆ کاری کردوە و هه‌‌‌میشه‌‌‌ سەربەخۆیی سیاسی و چالاکی پێشمەرگانەی خۆی پاراستوه‌‌‌ و لە هەر کار و هەنگاوێک لە بەرانبەر ئەو دەسەڵاتە دیکتاتۆرە، پشتی بە پشتیوانی جەماوری کوردستان، هێزی بە هێزی پێشمەرگە قارەمانەکان و بەهێز و توانای خۆی به‌‌‌ستوه‌‌‌ و مێژووی ٤٣ساڵ خه‌‌‌باتی ڕه‌‌‌وامان ده‌‌‌رخه‌‌‌ری ئه‌‌‌و ڕاستیه‌‌‌یه‌‌‌.
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران لە گەڵ ئەوەی پشتیوانی له‌‌‌ هەر جۆرە زەربەت لێدانێک لە ناوەندە سەرکوتگەرەکانی دەسەڵاتی دیکتاتۆری ئاخوندی ده‌‌‌کا، هێرشی ئاسمانی و سه‌‌‌ربازی ووڵاتانی تر له‌‌‌ ئه‌‌‌نجامی کاردانه‌‌‌وه‌‌‌ی سیاسه‌‌‌تی دوژمنکارانه‌‌‌ و ئاژاوەگێری و دەستێوەردانی ڕژیمی ئاخوندی لە کاروباری ووڵاتان و هەوڵەکانیان بۆ تێکدانی هێمنایەتی جیهانیی دەزانێ‌.
سازمانی خه‌‌‌باتی کوردستانی ئێران ڕاده‌‌‌گه‌‌‌یه‌‌‌نێ که‌‌‌ پیلان و پڕوپاگەندەکانی ناوەندەکانی دەسەڵاتی ئاخوندی دوورن له‌‌‌ راستیه‌‌‌وه‌‌‌ و ئێمه‌‌‌ دووپاتی دەکەینەوە که‌‌‌ پێوەندیمان بە هێرشەکانی سەر ناوەندی سەربازی ڕژیم لە ئیسفەهان نیه‌‌‌ و راده‌‌‌گه‌‌‌یه‌‌‌نین که‌‌‌ ڕژیم مه‌‌‌به‌‌‌ستیەتی‌ که‌‌‌ هێرشه‌‌‌کانی بۆ سه‌‌‌‌ر هه‌‌‌رێمی کوردستان و شوێنی نیشته‌‌‌جێبوونی خانەوادەو پەنابەرانی کوردی ئێرانی درێژه‌‌‌ پێ بدات.
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
کومیتەی ناوەندی
12ی ڕێبەندانی 1401کۆچی خۆری
1ی فێوریەی 2023


1 ساڵ و 9 مانگ و 21 ڕۆژ و 7 کاتژمێر و 13 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ڕژیمی ئاخوندی پڕوپاگەندە سازدەکات بۆ هێرش کردنە سه‌ر هه‌رێمی کوردستانی عێراق

ڕژیمی ئاخوندی پڕوپاگەندە سازدەکات بۆ هێرش کردنە سه‌ر هه‌رێمی کوردستانی عێراق



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن