پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

لە ئازەربایجان ٧ کەس بە تۆمەتی "سیخوڕی" بۆ ڕژیمی ئێران دەستبەسەر کران

لە ئازەربایجان ٧ کەس بە تۆمەتی

خەباتمیدیا : وەزارەتی ناوخۆی ئازەربایجان ئۆپراسیۆنێکی تایبەتی لەدژی جاسوس و سیخوڕەکانی ڕژیمی ئێران لەم وڵاتە ڕاگەیاند.

ڕۆژی سێشەممە ١١ی بەفرانبار ١٤٠ ١ی هەتاوی ، ئاژانسی هەوا دەری ئازەربایجان ٢٤ ، وێڕای ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە، بەیاننامەی وەزارەتی ناوخۆی ئازەربایجان، ئاشکرای کرد ئەم ئۆپەراسیۆنە لە باکۆی پایتەختی ئازەربایجان و چەند شوێنێکی دیکەی وڵات بەردەوامە.

هەروەها باس لەوەش کراوە کە پۆلیسی ئازەربایجان بەدواداچوون بۆ ماڵپەڕی هەواڵی "سەلام نیوز" و کەناڵی تەلەفزیۆنی "ئینتەراز" دەکات، کە میدیای لایەنگری ڕژیمی ئێران لە کۆماری ئازەربایجانە.

هاوکات لەگەڵ ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە، وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئازەربایجان داوای لە هاووڵاتیانی ئەم ووڵاتە کرد کە خۆیان لە هەر گەشتێکی ناپێویست بۆ ئێران بەدوور بگرن.

لە ئاگادارییەکی وەزارەتی دەرەوەی ئازەربایجان کە ڕۆژی سێشەممە ١١ی بەفرانبار بڵاوی کردووەتەوە، بە ئاماژە بە هێرشی چەکداری ڕۆژی هەینی بۆ سەر باڵیۆزخانەی کۆماری ئازەربایجان لە تاران و گیان لەدەستدانی سەرۆکی تیمی ئەمنی باڵیۆزخانە و برینداربوونی دوو کەسی تر، هاوڵاتیانی ئەم وڵاتە لە سەفەرکردن بۆ ئێران ئاگادارکراونەتەوە.

دوابەدوای ئەم پرسە، خەلیل خەڵەف، جێگری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئازەربایجان، ڕۆژی دووشەممە ١٠ ی ڕەشەممە، ڕایگەیاند کە چالاکییەکانی باڵوێزخانەی ئەم وڵاتە لە ئێران ڕاگیراون.

شایەنی باسە، وه زاره تی دەڕەوەی ئازه ڕبایجان ڕایگه یاند که دوای ئەم هێرشه ته واوی ستافی باڵوێزخانه که ی له ئێران ده کشێنێته وه و ته نها کونسوڵخانه ی ئازه ڕبایجان له ته برێز به کراوه ی ده مێنێته وه .

ئەم هێرشە لە کاتێکدا ڕوویدا کە ئاڵۆزییەکانی نێوان تاران و باکۆ سەبارەت بە ڕەفتاری توندوتیژیی ڕژیمی ئاخۆندی ئێران لەگەڵ کەمینەی زۆری ئازەرییەکان لە ئێران تا دێت زیاتر چڕتر بووەتەوە سنوورە هاوبەشەکان لە ناوچەی ڕووباری ئاراس، تەنیشت خاکی ئازەربایجان ئەنجام داوە.


1 ساڵ و 9 مانگ و 19 ڕۆژ و 11 کاتژمێر و 24 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

لە ئازەربایجان ٧ کەس بە تۆمەتی "سیخوڕی" بۆ ڕژیمی ئێران دەستبەسەر کران

لە ئازەربایجان ٧ کەس بە تۆمەتی "سیخوڕی" بۆ ڕژیمی ئێران دەستبەسەر کران



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن