پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی مەجلیسی ڕژیم باسی بڕیاڕێکی نوێ سەبارەت بە حیجابی کرد

ئەندامێکی مەجلیسی ڕژیم باسی بڕیاڕێکی نوێ سەبارەت بە حیجابی کرد

موسا غەزەنفەرئابادی سەرۆکی کۆمیسیۆنی قەزایی ویاسایی مەجلیسی ڕژیمی ئاخۆندی ڕایگەیاند، بە پێی پلانی نوێی مەجلیس، ئەو ژنانەی کە ڕەچاوی پلانی نوێ بۆ پۆشینی حیجاب نەکەن، بە توندی هەڵسووکەوتیان لە گەڵ دەکرێ.

ناوبراو ووتی: پلان و بەرنامەیەکیان هەیە بۆ دەستنیشانکردنی ئەو کەسانەی کە حیجاب لە شەقام وشوێنەکان بە کارناهێنن، لە ڕێگەی سیستمێکەوە دەدۆزنەوە، بۆ ئەوەی بتوانن تۆمار بکرێن، ئەم کەسانە لە خزمەتگوزاریی کۆمەڵایەتییەکان بێبەش دەکرێن.

هەروەها لە دوای تێپەڕ بوونی چوار مانگ بە سەر ناڕەزایەتییە بەردەوامەکان کە دوای کوشتنی ژینا ئەمینی دەستیپێکرد، ڕژیمی ئاخۆندی ئێران ونایهەوێت چاودێری کردن بە سەر پۆشینی جلوبەرگی ژنان ڕابگرێت.

هاوکات، غەزەنفەرئابادی تاکە ئەندامی پەرلەمان نییە کە باس لە پلانێک دەکات بۆ سزادانی ئەو ژنانەی کە حیجاب ناپۆشن، بەڵکوو پێشتریش "زۆهرە سادات لاجوردی" بەڵێنی دابوو کە چاودێری بخەنە سەر حیجاب لە کۆمەڵگەدا.

شایەنی باسە، تا ئێستا هەواڵی زۆر لە سەر داخستنی قاوەخانە و سەندیکاکانی کرێکاری و پارکی کات بەسەر بردن بە هۆی دیاری نەکردنی سنووری ژن و پیاو لە میدیای فەرمیدا بڵاوبۆتەوە ولەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە پشتڕاستکراوەتەوە.


1 ساڵ و 9 مانگ و 15 ڕۆژ و 23 کاتژمێر و 3 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئەندامێکی مەجلیسی ڕژیم باسی بڕیاڕێکی نوێ سەبارەت بە حیجابی کرد

ئەندامێکی مەجلیسی ڕژیم باسی بڕیاڕێکی نوێ سەبارەت بە حیجابی کرد



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن