پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ڕاگەیندراوی سازمانی خەبات بە بۆنەی کارەساتی بۆمەلەرزە لە کوردستانی تورکیەو سوریە

ڕاگەیندراوی سازمانی خەبات بە بۆنەی کارەساتی بۆمەلەرزە لە کوردستانی تورکیەو سوریە

بە داخەوە سەر لە بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 6 ی فێبریواری 2023 بەرانبەر 17 ی ڕێبەندان، بە هۆی کارەساتی سروشتی بۆمەلەرزەی 7.8 ریشتەری، کوردستانی تورکیە و سووریە زیانی گیانی و ماڵی زۆری لێکەوتەوە. بە پێی دوایین زانیاریەکان تا ئێستا چەند هەزار کەس گیانیان سپاردوەو هەزاران کەسی دیکە بریندار بوون و سەدان خانوو شۆێنی نیشتە جێی خەڵک وێران بووە.
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران هاوخەمی و سەرەخۆشی بە خەڵکی کورد لە تورکیەو خەڵکی کورد لە سوریەو تێکرای دانیشتوانی تورکیەو سوریە ڕادەگەێنێ‌.
بەو هومێدەی وولاتانی جیهان و رێکخراوەکانی جیهانیی هاوکاریی بەپەلە بگەێینە خەڵکی لیقەوماوی ناوچەی بۆمەلەرزە لێدراو.
لە خوای گەورە داواکارین سەبرو خۆڕاگری بە زیان لێکەوتوان ببەخشێ‌.

سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
17ی ڕێبەندانی 1401 کۆچی خۆری
6 ی فێورییەی 2023


1 ساڵ و 9 مانگ و 14 ڕۆژ و 23 کاتژمێر و 54 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ڕاگەیندراوی سازمانی خەبات بە بۆنەی کارەساتی بۆمەلەرزە لە کوردستانی تورکیەو سوریە

ڕاگەیندراوی سازمانی خەبات بە بۆنەی کارەساتی بۆمەلەرزە لە کوردستانی تورکیەو سوریە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن