پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

قوربانیانی بوومەلەرزە لە تورکیە و سوریە 8 هێندەی تر زیاد دەکات

قوربانیانی بوومەلەرزە لە تورکیە و سوریە 8 هێندەی تر زیاد دەکات

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند، قوربانیانی بوومەلەرزە لە تورکیە و سوریە 8 هێندەی تر زیاد دەکات

خبات میدیا : بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ٦ی بەفرانباری ١٤٠ ١ی هەتاوی ، دوو بوومەلەرزەی بەهێز چەند ناوچەی لە تورکیا و نزیک سنووری سووریەی گرتەوە، بەگوێرەی هەواڵەکان لانیکەم ٣٤٠ ٠  کەس لەو دوو وڵاتە گیانیان لەدەست داوە.

هەروها تورکیە داوای هاوکاری لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد، ووڵاتانی دراوسێ تیمی فریاگوزاری و سەگی شوێن هەڵگر و کەل و پەلی جۆراوجۆر بۆ هاوکارییان ناردە ئەو ووڵاتە.
دامەزراوی زەوی ناسی ئەمەریکا ڕایدەگەیەنێ، هێزی بومەلەرزەی یەکەم بە پلەی 7.8 ڕیشتەر بووە، کە نزیکەی کاتژمێر 4:17ی سەرلەبەیانی ڕوویداوە.

کارناسان باس لەوە دەکەن کە ئەم بۆمەلەرزەیە یەکێک بووە لە بەهێزترین بۆمەلەرزەکانی مێژووی تورکیە. دانیشتوانی ئەو ناوچانەی باشووری تورکیە، دەڵێن، ئه و بۆمەلەڕزانە، نزیکه ی 2 ​​دەقیقە بەڕدەوام بوو.

شاینی باسه دوای 11 دەقیقە لە بومەلەرزە یەکەم، لە ناوەڕاستی تورکیەش بۆمەلەرزەیەکی تری بەهێزی 7.5 ڕیشتەری ئەم ناوچانەی گرتەوەو لەرزاند.


1 ساڵ و 9 مانگ و 14 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 46 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

قوربانیانی بوومەلەرزە لە تورکیە و سوریە 8 هێندەی تر زیاد دەکات

قوربانیانی بوومەلەرزە لە تورکیە و سوریە 8 هێندەی تر زیاد دەکات



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن