پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ئەندامانی پەرلەمانی ئاڵمان ڕایانگەیاند دەبێت سزای لەسێدارەدان لە ئێران ڕابگیرێ

ئەندامانی پەرلەمانی ئاڵمان ڕایانگەیاند دەبێت سزای لەسێدارەدان لە ئێران ڕابگیرێ

ڕۆژی سێشەممە ١٨ی ڕێبەندان، ژمارەیەک لە نوێنەرانی پاڕڵمانی ئاڵمان کە پێکهاتبوون لە لایەنە سیاسییە جیاوازەکان، لە بەردەم باڵیۆزخانەی ڕژێمی ئاخوندی لە بەرلین کۆبونەوەو ناڕەزایەتیان بەرامبەر بە سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران لە ئێران دەربڕی و خوازیاری ڕاگرتنی لەسێدارەدانەکان لەلایەن دەسەڵاتی ئاخوندی بوون.
ڕۆژی سێشەممە ١٨ی ڕێبەندان، ئاژانسی هەواڵی دۆیچەویلە لە ماڵپەڕی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر گرتەیەکی ڤیدیۆیی ئەو کۆبونەوەیەی بڵاوکردەوە و نووسیبووی: یاسادانەرانی ئاڵمان دەڵێن هیوایەکی کەمیان بەو لێبوردنەی ڕێژیمی ئێران هەیە.
جوانز ئارلت، یەکێک لە نوێنەرانی بەشداربووی ئەم کۆبونەوەیە، لە وتارەکەیدا کە دۆیچە وێلە بڵاویکردۆەتەوە، دەڵێت: جگە لە بۆچون و جیاوازی سیاسی، هەموومان پێمان وایە ئەو کەسانەی لە مەترسی سێدارەدانیان لە سەرە پێویستیان بە پشتیوانی ئێمەیە و دەبێ سزای لەسێدارەدان بوەستێنرێ”.
پێشتریش بەشێک لە نوێنەرانی مەجلیسەکانی ئاڵمان، سوئێد، فەڕانسەو پارڵمانی ئوروپا، پشتیوانی سیاسییان بۆ ژمارەیەک لە زیندانییە سیاسییەکانی ئێران ڕاگەیاندبوو.
تا ئێستا ژمارەی فەرمی ئەو کەسانەی لە ڕووداوەکانی ئەم دواییەدا گیراوان بڵاونەکراوەتەوە، بەڵام لە بە پێی زانیاری هەواڵدەری فارس کە لە مانگی سەرماوەز دزەپێکرابوو، ژمارەی گیراوەکان٢٩ هەزار و ٤٠ ٠  کەس بووە. بەپێی ئەو بۆڵتێنە، تەنها لەسەدا ١٠ ی ئەو کەسانەی گیراون، ئەندامی گرووپە ناسراوەکانی دژبەری ڕژیمی ئاخوندی بوون و لەسەدا ٩٣یان هیچ هەڵسوڕان و چالاکی سیاسیان لە ڕابردوودا لێ دەرنەکەوتوەو و تەنیا لە ناڕەزایەتییەکاندا بەشداربوون.


1 ساڵ و 9 مانگ و 12 ڕۆژ و 10 کاتژمێر و 21 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئەندامانی پەرلەمانی ئاڵمان ڕایانگەیاند دەبێت سزای لەسێدارەدان لە ئێران ڕابگیرێ

ئەندامانی پەرلەمانی ئاڵمان ڕایانگەیاند دەبێت سزای لەسێدارەدان لە ئێران ڕابگیرێ



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن