پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

شکەنجە و دەستدرێژی سێکسی بە مەبەستی دانپێدانان و سەپاندنی سزای لە سێدارەدان

شکەنجە و دەستدرێژی سێکسی بە مەبەستی دانپێدانان و سەپاندنی سزای لە سێدارەدان

دوو برای بەلوچ بە ناوەکانی ئیسماعیل کوهکن تەمەن ١٩ ساڵ و بنیامین کوهکن تەمەن ١٦ ساڵ لە ١٣ی بەفرانبار لەگەڵ سێ هاوڕێیان (محەمەد دەروێش نارویی تەمەن ٢١ ساڵ، یاسین کەبدانی تەمەن ١٧ ساڵ، و ئیسحاق ڕیگی، تەمەن ٢٣ ساڵ)، گیراون و لەو کاتەوە، لە گرتوخانەی سوپای پاسداران لە ژێر توندترین شکەنجەی جەستەیی و دەروونی دان. بنیامین کە لە هەموویان بچووکترە، زۆرترین شکەنجەدراوەو دەستدڕێژی سێکسی (لاقە) کراوە ، کە بۆتە هۆیی ئەوەی لەسەر تۆمەتی سازکراوی تەقەکردن لە ماشینی سەرکوتکاران، و تەنانەت کوشتنی هاووڵاتی دانپێدانان بکات.ئێستا لە زاهیدان بەندکراوە و چەند ڕۆژێک لەمەوبەر هەوڵیداوە بە خواردنەوەی سابونی تەوالێت کۆتایی بە ژیانی خۆی بهێنێت.
ئەمە چیرۆکی گەنجە چەوساوەکانی بەلووچە، کە یا لە ژێر توندترین فشار و شکەنجەدا لە بێدەنگی و ئاشکرا نەکردنی هەلومەرجی نالەباردا لەناو دەچن، یا بە دانپێدانان بە زۆر سزای لە سێدارەدانیان بەسەردا دەسەپێنرێت.


1 ساڵ و 9 مانگ و 12 ڕۆژ و 3 کاتژمێر و له‌مه‌وپێش‌

شکەنجە و دەستدرێژی سێکسی بە مەبەستی دانپێدانان و سەپاندنی سزای لە سێدارەدان

شکەنجە و دەستدرێژی سێکسی بە مەبەستی دانپێدانان و سەپاندنی سزای لە سێدارەدان



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن