خەباتمێدیا: تۆڕی هەواڵدەری "آی۲۴" لەزاری پسپۆران ڕاپۆرتی دا ئەگەری هەیە کە ڕژیمی ئاخوندی ئێران لەم هەلوومەرجەدا کە بۆمەلەرزە لە سوریەی داوە, چەک و تەقەمەنی بە ناوی یارمەتی بۆ خەڵک، بۆ سورییە ڕەوانە بکات.
"جیسون برودسکی" بەڕێوەبەری سیاسەت دانانی ڕێکخراوی "یەکگرتوو دژ بە ئێرانی ناوکەیی" بە تۆڕی میدیایی ئیسراییلی "آی ۲۴" ڕایگەیاندوە کە سپای پاسداران و حیزبوڵڵا پێشتریش لەژێر ناوی یارمەتی مرۆڤ دۆستانە, چەک و تەقەمەنییان گواستۆتەوە.
ڕۆژی سێشەممە ۱۸ی ڕێبەندانی ۱۴۰۱ی هەتاوی, ڕژیمی ئاخوندی ئێران فڕۆکەیەکی لەژێر ناوی یارمەتی مرۆڤ دۆستانه ڕەوانەی فڕۆکەخانەی دیمشق ی سوریە ناردووه.
برودسکی لە وتەکانی خۆیدا ئاماژەی بەوە کردووە کە کۆمەڵگای جیهانی دەبێ لە حاڵەتی ئامادە باشدا بن,چونکە ڕژیمی ئاخوندی پێشتریش بە کەڵک وەرگرتن لە ڕێکخراوی مانگی سووری ئێران بۆ دزە کردنی دەست و پەیوەندە ئیتلاعاتییەکانی و هێزی قۆدس، چەک و تەقەمەنی گواستۆتەوە.
ناوبراو ئاماژەی بە وتەکاتی "سەعید قاسمی" لە فەرماندەکانی پێشووی سپای پاسداران کرد کە لە لێداونێکی ئینترنێتی دا وتبووی سپای پاسداران لە شەڕی بۆسنی, لەژێر ناوی مانگی سوور(هیلا احمر) چالاکی سەربازی بەڕێوەبردوە. بەوتەی برودسکی, ڕژیمی ئاخوندی هەروەها لە ساڵی ۲۰۰۶ مانگی سووری،بۆ ئامانجە سەربازییەکانی له لۆبنان بەکار هێناوە.
برودسکی ویڕای دەربڕینی نیگەرانی لەم بارەوە وتی; کۆمپانیای ئەو فڕۆکە کە هەڵگری بەناو یارمەتی بۆ سورییە بووە, پێشتر لەلایەن ئەمریکاوە بەبۆنەی قاچاغ ئابڵۆقەی خراوەتە سەر.
ڕژیمی ئاخوندی لەکاتێکدا ئامادەیی بۆ هەناردەکردنی یارمەتی بۆ سوریە دەربڕی کە خەڵکی بۆمەلەرزە لێی دراوی شاری خۆیلە سەرەتایی ترین یارمەتییەکانی دەسەڵات بێ بەشن.