خبات میدیا : ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە ٢٠ ی ریبەندانی ١٤٠ ١ی هەتاوی ، وەزارتی خزێنەی ئەمریکا سزای بە سەر شەش کۆمپانیای بەرهەمهێنەری پێتروشیمی لە ناو خۆی ئێران و سێ دیکەش لە ووڵاتانی سەنگاپوور و مالزییدا سەپاند .
هەروها ئەم کۆمپانیایانه تۆمەتبارن بە هاوکاری لەگەڵ ڕژیمی ئێران لە فروشتن و ناردنی بەرهەمی نەوتی و پێتروشیمی .
کۆمپانیای پێتروشیمی ئەمیرکەبیر، بەرهەمهێنەری سەرەکی( پۆلی ئیستر ،ە) هەروەک وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا ڕایگەیاندوە، بە ملیۆنان دۆلار لە بەرهەمەکانی ئەم کۆمپانیایە، بە کڕیارانی لە ووڵاتی چین فرۆشراوە.
کۆمپانیای سیمۆرگ پێتروشیمی یش کە یەکێکە لە کۆمپانیاکانی سەر بە کۆمپانیای ئەمیر کەبیر، خرایە لیستی سزاکانی ئەمریکاوە.
هەروەها چوار کۆمپانیای سەر بە کۆمپانیای پێتروشیمی مارۆن سزا دراون:
کۆمپانیای پێتروشیمی لالە
کۆمپانیای مارۆن تەدبیر تینا
کۆمپانیای مارۆن سێپێهر ئۆفۆق
کۆمپانیای پیشەسازی تەواوکەری مارۆن .
کۆمپانیای مارۆن حەوت مانگ لەمەوبەر سزای بەسەردا سەپێندرا. بەشێکی زۆری پشکەکانی کۆمپانیای مارون سەر بە ڕێکخراوی ئاسایشی کۆمەڵایەتی، هێزە چەکدارەکانە.
شایەنی باسە برایان نلسۆن جێگری وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا لەو بارەوە وتی: ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ئامانجیدایە ئەو کۆمپانیایانەی گەمارۆکانی ئەمریکا رەچاو ناکەن، ڕووبەرووی سزا بکاتەوە و بەوشێوەیە زۆری زیاتر دەخەنە سەر ڕژیمی ئێران.