خەباتمێدیا: ڕێژە کوژراو و بریندارەکانی بۆمەلەرزەکەی تورکیە و سوریە گەیشتووەتە سنوری ٨۲ هەزار کەس و ئەم ئامارە لە هەڵکشاندایەو لەو ڕێژەیە تا ئێستا ۲٤ هەزار کەس کوژراون.
بە تێپەڕ بوونی زیاتر لە ۱۰۸ سەعات لە ڕوودانی ئەم بۆمەلەرزەیە هیوای ڕزگارکردنی گیانی ئەو کەسانەی لە ژێر وێرانەکانی داروپەردووی خانوە ڕوخاوەکاندان کەمتر بۆتەوە. بەوتەی جێگری سەرۆک کۆماری تورکیە, چالاکیەکان بو فریاکەوتن لە پارێزگاکانی "کیلیس و شانلی اورفا" کۆتایی پێی هاتووە و لە پارێزگاکانی "دیاربکر, ادنا و عثمانییە" لەکۆتاییدایە.
ڕۆژی پێنجشەممە ۲۰ی ڕێبەندان, سەرۆکی کومیتەی نێودەوڵەتی سەلیبی سوور, بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوی جیهانی تەندروستی و بەرپرسی کاروباری مرۆڤ دۆستانەی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان, ڕایانگەیاند کە بۆ هەڵسەنگاندانی زیانەکان و هەلومەرجی ناوچەکە، سەردانی ناوچەو شوێنی بۆمەلەرزە لێی دراو دەکەن.
کاروانی یارمەتییە سەرەتاییەکان ڕۆژی پێنجشەممە گەیشتە ناوچەی دەمیشق ی سورییە.