پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

گردبوونەوەیەکی جەماوەری لەبەردەم سەفارەتی رژیم لە ئوسلۆ بەرێوەچوو

گردبوونەوەیەکی جەماوەری لەبەردەم سەفارەتی رژیم لە ئوسلۆ بەرێوەچوو

خەباتمێدیا: رۆژی شەممە ٢٢ی رێبەندانی ١٤٠ ١ی هەتاوی کە هاوکاتە لەگەڵ یادی ٤٤ساڵەی سەرکەوتنی شۆرشی گەلانی ئێران دژ بە دەسەڵاتی پاشایەتی، کۆبوونەوەیەکی جەماوەری بەرین بە بەشداری ژمارەیەکی بەرچاو لە کوردان و ئازادیخوازانی ئێرانی لە بەردەم سەفارەتی رژیمی ئاخوندی لە شاری ئوسلۆی پێتەختی نۆروێژ بەرێوەچوو.
ئەو کۆبوونەوە جەماوەریە کە لەلایەن کومیتەی ئامادەکاری پێکهاتوو لە نوێنەری هێز و لایەنە سیاسیەکانی کوردستانی رۆژهەڵات و چالاکانی سیاسیی ئێرانیەوە وەرێخرابوو، ئامانجی پشتیوانی لە شۆرشی ژن، ژیان، ئازادی و مەحکوم کردنی جینایەتەکانی چوارمانگی رابردووی هێزەکانی رژیم لە راست راپەریوانی کوردستان و ئێران و داوای کۆتایی هێنانی بە ئیمتیازەکانی وەڵاتانی ئوروپایی لە رژیمی ئاخوندی و سپاندنی فشارە سیاسی و ئابوریەکان بۆ سەر ئەو دەسەڵاتە لە ئێران، بوو.
بەشداربووان بە دانی دروشمی ژن، ژیان، ئازادی، نە سەلتەنەت نە رەهبەری ئازادی و بەرابەری، مەرگ بۆ رژیمی ئاخوندی، مەرگ بۆ کۆماری دژە ژن و خوێندنەوەی وتاری بەشداران روو بە دەسەڵاتدارانی نۆروێژ، پشتیوانی خۆیان بۆ راپەرینەکانی کوردستان و ئێران دەربڕی.
شایانی گوتنە ژمارەیەک لە ئەندامانی کومیتەی نۆروێژی سازمانی خەبات بەشداریان لەو گردبوونەوەیەدا کرد و دەنگی خۆیان خستەپاڵ دەنگی باقی بەشداران و رق و توورەیی خۆیان لە رژیمی ئاخوندی و جینایەتەکانی و پشتیوانی لە شۆرشی ژینا دەربڕی.


1 ساڵ و 9 مانگ و 8 ڕۆژ و 21 کاتژمێر و 34 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

گردبوونەوەیەکی جەماوەری لەبەردەم سەفارەتی رژیم لە ئوسلۆ بەرێوەچوو

گردبوونەوەیەکی جەماوەری لەبەردەم سەفارەتی رژیم لە ئوسلۆ بەرێوەچوو



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن