ڕۆژی یەکشەممە 23ی بەفرانباری 1401 ژمارەیەک لە خانە نشینان (بازنشستەها) لە شارەکانی ئەهواز، کرمان، شوش، بەرامبەر بە بارودۆخی نالەباری ژیان وکەمی مووچەکانیان و هەروەها بە دروشمی "تا مافی خۆمان بە دەست نەهێنین ناوەستین." لە بەردەم بینای ڕێکخراوی ئاسایشی کۆمەڵایەتی ناڕەزایەتیان دەربڕی.
هەروەها، کڕێکارانی کانگای مسی "تەخت گۆنبەد" لە سیرجان سەر بە پاڕێزگای کرمان لە ناڕەزایەتی بە وەرنەگرتنی حەقدەست و نەبوونی بیمەی شیاو و وەڵامدانەوەی کار بەدەستان بۆ داواکارییەکانیان بۆ ماوەی دوو ڕۆژ مانیان گرت.
شایەنی باسە، لە ڕۆژانەدا لە شارە جیاوازەکانی ئێران خانەنشینان وکڕێکاران بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بە دۆخی خراپی ژیانیان کۆبونەوەیان ڕێکخستوە.