پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

رژیمی ئاخوندی ئیران بە شێوەی قاچاغ پەهباد دەنێرێ‌ بۆ ڕوسیە

رژیمی ئاخوندی ئیران بە شێوەی قاچاغ پەهباد دەنێرێ‌ بۆ ڕوسیە

خبات میدیا :بە پێی هەواڵەکان ، ڕژیمی ئێران لانیکەم ١٨ فڕوکەی بێفرۆکەوانی پێشکەوتووی ڕادەستی هێزی دەریایی ڕوسیە کردوە ، دوای ئەوه ئەفسەر و تەکنیک کارانی ڕوسیە لە مانگی نوامبر سەردانی تاران کردوە.

هەروها شاندەکەی ڕوسیا که لە دە کەس پێکهاتوون ، شەش فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی موهاجەر ٦ یان هەڵبژاردوە تا بیکڕن ، که نزیکەی ٢٠ ٠  کیلۆمەتر دەفڕن و دەڕۆن و لە ژیر هەر باڵێکیدا دوو مووشەک هەڵدەگرن .

هەروها زۆربەی ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەی کە ڕەوانەی ڕووسیە کراون، بەشێوەیەکی نهێنی لەلایەن کەشتییەکی ئێرانی لە کەنارەکانی دەریای خەزەرەوە بارکراون و گواستراونەتەوە بۆ کەشتییەکی هێزی دەریایی ڕووسیا لە ناوەڕاستی دەریاکەدا، و ئەوانی دیکەش بە فڕۆکەی بارهەڵگر گواستراونەوە بۆ ڕوسیە.

شایەنی باسه ڕژیمی ئێران تەکنیک کارانی ڕەوانەی مۆسکۆ کردووە بۆ ئامادەکاری ئۆپەراسیۆنی ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە. بۆ هەر فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان، سێ تەکنیک کاری ڕژیم چوونەتە ڕووسیە کە کۆی گشتی 54 کەس دەبن.

بە پێی سەرچاوەکان ڕۆژنامەی گاردیەنی بەریتانییان ڕاگەیاندوە کە ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە لە هەمان کارگەی سەربازی ئیسفەهان دروستکراون کە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئیسرائیل لە ٢٨ی بانەمەڕ هێرشیان کردە سەر و زیانێکی زۆریان پێگەیاند.


1 ساڵ و 9 مانگ و 7 ڕۆژ و 23 کاتژمێر و 32 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

رژیمی ئاخوندی ئیران بە شێوەی قاچاغ پەهباد دەنێرێ‌ بۆ ڕوسیە

رژیمی ئاخوندی ئیران بە شێوەی قاچاغ پەهباد دەنێرێ‌ بۆ ڕوسیە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن