خەباتمێدیا: ڕۆژی یەکشەممه ۲۳ی ڕێبەندان, ڕامی عەبدولڕەحمان, بەڕێوەبەری چاودێری مافی مرۆڤی سوریە لە وتوێژێکدا لەگەڵ هەواڵدەری "العربیە" باسی لەسەر بوونی کێشە له بڵاو کردنی یارمەتییەکان بۆ خەڵکی زیان لێکەوتووی سوریە کردو ووتی دەبێ بزانین ئایا ئەو یارمەتییانە بەدەستی خەڵکی زیان لێکەوتوو دەگات یان نا. عەبدۆلرەحمان ووتی خراپی و گەندەڵی لە دابەشکاری هاوکاریەکان، وای کردووە کە نیوەی ئەو یارمەتییانە دیار نەمێنن. بەوتەی چاودێری مافی مرۆڤی سوریە, ئەم بۆمەلەرزەیە هەتا ئێستە زیانی بەرچاوی بە خەڵک گەیاندوەو هەزاران کەسی کوشتوەو بریندار بوون.