پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

کوژرانی کۆڵبەرێک لەسنورەکانی سەردەشت

کوژرانی کۆڵبەرێک لەسنورەکانی سەردەشت

خەباتمێدیا: کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی سەردەشت بە تەقەی هێزە ئینتزامیەکانی رژیمی ئاخوندی کوژرا.

 

خەباتمێدیا: کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی سەردەشت بە تەقەی هێزە ئینتزامیەکانی رژیمی ئاخوندی کوژرا.
رۆژی دووشەممە ٢ی بانەمەڕ، هێزە ئینتزامیەکانی ئێران لە سنوورەکانی سەردەشت تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و لەئاکامی ئەو دەستڕێژەدا کۆڵبەرێک گیانی داوە.
ئەو کۆڵبەرە کوردە ناوی تاهیر درانگ، کوری عبداللە و تەمەنی ٣٥ ساڵ بووە، و خەڵکی گوندی سنجوێ سەر بە ناوچەی ئالانی سەردەشت بووە.
جێی باسە ئەو کۆڵبەرە گوللە بەر سینگی کەوتووە و بە هۆی کاری بوونی برینەکەیەوە دەستەبەجێ گیانی لە دەست داوە.
هەواڵدەری هەنگاو: لەسەرەتای ساڵی ٢٠ ١٩ (کەمتر لە چوارمانگ) لانیکەم ٢٣ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان گیانیان داوە کە ٩ کەسیان بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراون.


5 ساڵ و 6 مانگ و 29 ڕۆژ و 20 کاتژمێر و 3 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کوژرانی کۆڵبەرێک لەسنورەکانی سەردەشت

کوژرانی کۆڵبەرێک لەسنورەکانی سەردەشت



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن