پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

پوچەڵ کردنەوەی پیلانێکی ڕژیمی ئاخوندی له ئۆستورالیا

پوچەڵ کردنەوەی پیلانێکی ڕژیمی ئاخوندی له ئۆستورالیا

خەباتمێدیا: بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی "تایمز کاربرا", "کلر اونیل" وەزیری وڵاتی ئۆستورالیا, ڕۆژی دووشەممە ۲۴ی ڕێبەندانی ۱۴۰۱ی هەتاوی لە وتارێکدا لە زانستگای نەتەوەیی ئۆستورالیا, وتی کە سازمانی ئەمنیەتی ئەو وڵاتە لەم ماوەیەدا پیلانێکی ڕژیمی ئاخوندی ئێران، کە بە مەبەستی بەئامانج کردن و زیان گەیاندن بە لێکۆڵەرێکی ئێرانی_ئۆستورالیایی بووە کە له خۆپیشاندانەکانی دژ بە دەسەڵاتی ئاخوندی چالاکی دەکرد, پووچەڵ کردۆتەوە.
بەوتەی وەزێری دەرەوە, ئۆستورالیا بەنیازە بەم زووانە ناوی ئەو ووڵاتانە کە دەستێوەردان لە کاروباری ئۆستورالیا دەکەن ڕابگەینێت. هەر بۆیە بە ڕێکخراوە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە ڕاسپێردراوە تا چەندین بەرنامەی و ڕێگەکاری زانیاری بۆ پارێزگاری کردن لە کۆمەڵگاکەیان داڕێژن.
ئۆنیل پێداگری لەسەر ئەوە کرد کە دەوڵەتی ئۆستورالیا هەرکات کە بە تەواوی لە پارێزگاری بەرژەوەندییەکانی دڵنیا بێتەوە, یەک بە یەکی ئەو وڵاتانەی کە دەستێوەردان لە کاروباری وڵاتەکەیان دەکەن ناو دەبات.
بەوتەی وەزیری ئۆستورالیا، کەسانێک هەن کە لەسەر داوای ڕێکخراو و ناوەندە ئەمنیەتیەکانی ووڵاتانی دەرەوە, هەوڵ بۆ سازدانی ناکۆکی و ئاژاوەگێڕی تێکەڵ بە خۆپیشاندانەکان دەکەن و دەیانهەوێت ناڕەزایەتی و کۆبونەوەکانی دژ بەرانی دیموکڕاسی خواز لە ئوستوڕالیا بە لاڕێدا بیبەن.


1 ساڵ و 9 مانگ و 7 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 22 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پوچەڵ کردنەوەی پیلانێکی ڕژیمی ئاخوندی له ئۆستورالیا

پوچەڵ کردنەوەی پیلانێکی ڕژیمی ئاخوندی له ئۆستورالیا



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن