وەزارەتی دیفاعی بریتانیا ڕایگەیاند کە چەکە دەستبەسەرداگیراوەکانی ڕژیمی ئێران وەک بەڵگەی پێشێلکردن بڕیاڕەکان، پێشکەشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات
وەزارەتی دیفاعی بریتانیا ڕایگەیاند کە چەکەکانی ڕژیمی ئێران لەلایەن( ئەی سی ئێم ئێس مۆنترۆز) سەر بە هێزی دەریایی شاهانە وەک بەڵگەی قاچاخی چەک و تەقەمەنی لە لایەن سوپای پاسداران کە دەنێردران بۆ یەمەن دەستی بەسەردا گیراوە. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، کۆمپانیای ئەی سی ئێم ئێس مۆنترۆز لە سەرەتای ئەمساڵدا، دوو جار لە ئاوە نێودەوڵەتییەکانی باشووری ئێران دەستی بەسەر چەکی ئێرانی لە قاچاخ گرتوە.ناردنی ئەم چەکانە بۆ یەمەن، پێشێلکردنی بڕیارنامەکانی ٢٢٣١ و ٢١٤٠ ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانە. وەزارەتی دیفاعی بریتانیا ڕایگەیاند کە ئەو چەکانە ڕادەستی نوێنەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەن کە بەرپرسن لە ئۆپەراسیۆنەکانی ڕژیمی ئێران لە ناوچەکەدا. وەزیری دیفاعی بریتانیا، بن واڵاس ووتی: بریتانیا پابەندە بە ڕێزگرتن لە یاسا نێودەوڵەتییەکان و وەڵامی چالاکییە زیانبارەکانی ڕژیمی ئێران دەداتەوە کە بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان پێ شێل دەکاو هەڕەشە لە ئاشتی لە سەرانسەری جیهان دەکەن. وه زاره تی دیفاع له به یاننامەیەکدا ڕایگه یاند: بەڕده وامبوونی پاڵپشتی سه ڕبازی ڕژیمی ئێران له حوسییه کان و به ڕدەوامبوونی گەمارۆ خستنە سەر ناردنی چەک و تەقەمەنی، زیاتر بووەو هەوڵەکانی ئاشتی خوازی نەتەوەیەکگرتووەکانی لاواز کردوە