پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ڕێبەری نوێ ئەلقاعدە له ئێرانە

ڕێبەری نوێ ئەلقاعدە له ئێرانە

خەباتمێدیا: کومیتەی پسپۆڕانی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند بەپێی ئەو زانیاریانەی کە لە چەندین وڵاتی ئەندامی ڕێکخراوی نەتەوەیە یەکگرتوەکان،پاش کوژرانی "بن لادن" و "ایمن الظواهری" ئێستا ڕێبەریی القاعیدە لەدەستی "سیف العدل" دایە که یەکێک لە دامەزرێنەران و کەسە دیارەکانی ئەو ڕێکخراوە ترۆریستیەیە. "سیف العدل" پێشتر ئەرکی  پارێزگاری کردنی "بن لادن"و هەروەها ئەرکی فێرکاری ئەو کەسانەی لەئەستۆ بووە کە هێرشە تیرۆریستیەکانی ۱۱ی سپتامبەریان کردوە.

ئەم کۆمیتەیە هەروەها ڕایگەیاندوە هەندێک لە ووڵاتانی ئەندامی نەتەوەیەکگرتوەکان باوڕیان وایە بوونی"الظواهری" لە کابول ی ئەفغانستان بۆتە هۆی شەرمەزاری تاڵبان کە بەنیازن ڕەوایی جیهانی بەدەست بهێنن،هەر بۆیە دانیان بە مردنی ناوبراودا ناوە.

ئەو ووڵاتانەی ئەندامی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان لەسەر ئەو باوڕەن کە "سیف العدل" لە ئێرانەو دەیهەوێ لقێکی ئەلقاعیده لە ئێران دامەزرێنێ و هەروەها ڕایگەیانگەیاندوە کە تەنیا یەک ووڵاتی ئەندام ئەو بابەتەی ڕەت کردۆتەوە


1 ساڵ و 9 مانگ و 6 ڕۆژ و 6 کاتژمێر و له‌مه‌وپێش‌

ڕێبەری نوێ ئەلقاعدە له ئێرانە

ڕێبەری نوێ ئەلقاعدە له ئێرانە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن