شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

سەپاندنی سزای لە سێدارەدان و بەندکرانی دڕێژخایەنی چەند بەندکراوی سیاسی

سەپاندنی سزای لە سێدارەدان و بەندکرانی دڕێژخایەنی چەند بەندکراوی سیاسی

خەباتمێدیا: بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە 25ی ڕێبەندانی 1401ی هەتاوی،  لە لایەن لەقی 4ی دادگای ئینقلابی ئەهواز  حوکمی لە سێدارە دانی بۆ شەش زیندانی  سیاسی عەرەب لە زیندانی "شیبان" ئەهواز بە نێوەکانی علی مجدم، معین خنفری، محمدرضا مقدم، سید سالم موسوی، سید عدنان موسوی، حبیب دریس،دەرکردووە.

هەروەها شەش بەندکراوی دیکەی عەرەب  کە لەم زیندانەدا زیندانی کراون و سزای بەندکرانی دڕێژخایەنیان بە سەردا سەپێندراوە بریتین لە، فارس عموری"35" ساڵ زیندان، جاسم آلبوغبیش"15 " قاسم مقدم "5" اسکندر مقدم"5" رعد منیعات"5"توفیق منیعات"5" ساڵ.

شایەنی باسە، سزای لە سێدارە دان و بەندکرانی دڕێژخایەن بۆ چالاکانی ئەهوازی عەرەب دەرچووە لە کاتێدا میدیاکانی دەسەڵات بەردەوام باسی رفەرمانی  ڕێبەری ڕژیمی ئاخۆندی بۆ لێبۆردنی بەندکراوانی سیاسی وناڕازییە بەندکراوەکان و هاوکات،سەدان بەندکراوی سیاسی لە ناوچەکانی دەروبەر،هێشتا لە دۆخێکی ترسناکدان و لە زیندانەکاندا بە بێ چارەسەری پزیشکی وکەمکردنەوەی هەر جۆرە سزادان بە سەر دەبەن


1 ساڵ و 9 مانگ و 8 ڕۆژ و 31 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

سەپاندنی سزای لە سێدارەدان و بەندکرانی دڕێژخایەنی چەند بەندکراوی سیاسی

سەپاندنی سزای لە سێدارەدان و بەندکرانی دڕێژخایەنی چەند بەندکراوی سیاسی



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن