خەباتمێدیا: ڕۆژی سێشەممە ۲µی ڕێبەندان ڤیدیویەک له تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کراوەتەوە کە تێیدا خانەوادەی کچانی قوتابی لە بەرامبەر فەرمانداری قۆم کۆبوونەوەتەو دروشمی دژ بە گەندەڵیەکانی فەرمانداری و وەزارەتی پەروەردەی دەسەڵات ئەدەن و داوای پارێزگاری له منداڵەکانیان لە قوتابخانەکان دەکەن.
لە سەرەتای مانگی سەرماوەز ڕاپۆرتێک لەسەر ژەهراوی بوونی کچان له شاری قۆم بڵاو کرایەوە کە بەرپرسانی ڕژیم خۆیان بێتاوان و ناوبرد و هیچ بەرپرسایەتییەکیان لە ئەستۆ نەگرت.
هەروەها له ڕۆژی ۲µی ڕێبەندان ڤیدیویەک بڵاو کراوەتەو کە تێدا قوتابخانەیەکی دواناوەندی کچان لە ناوچەی ۱۱ی تاران چەندین قوتابی تیدا ژەهراوی بوون.
بەوتەی چاودێران, ناکارامەیی, نەبوونی هاوئاهەنگی و نەبوونی متمانە لە نێوان ڕێکخراو و دامەزراوەکانی دەسەڵاتی ئاخوندی بۆتە هۆی ئەوەی کە هەتا ئێستا هیچ جۆرە ڕێگەکارێک بۆ دووبارە نەبوونەوەی ئەو کارەستە نەگیراوەتە بەر.
ژەهراوی بوونی زنجیرەیی کچانی قوتابی بۆتە هۆی ئەوەی بیرۆکەیەک لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاو بێتەوەو کە ئەوە لایەنگەرانی حکومتن کە دژ بە خوێندنی کچانن ئەو تاوانە دەکەن. هەروەها ئەگەری ئەوە هەیە ئەم کردەوانە بۆ بە لاڕێدابردنی ڕاپەڕینەکان لەلایەن دەسەڵاتەوە بێ.