پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ناوەندی قەڵەم بانگهێشتی ڕەزا خەندانی مەحکووم کرد

ناوەندی قەڵەم بانگهێشتی ڕەزا خەندانی مەحکووم کرد

ناوەندی قەڵەمی ئەمریکا بانگهێشتی ڕەزا خەندان، چالاکی مەدەنی بۆ جێبەجێکردنی حوکمی زیندان مەحکوم کرد

ناوەندی قەڵەمی ئامریکابانگهێشتکردنی ڕەزا خەندان چالاکی مەدەنی و هاوسەری نەسرین ستودە بۆ جێبەجێکردنی حوکمی زیندانییەکەی شەرمەزار کرد و ڕایگەیاند کە ئەم کارە هەوڵێکە بۆ ترساندن و بێدەنگکردنی نەسزین ستودەیە.
کارین دۆیچ کارلکار، بەڕێوەبەری بەرنامەی ئازادی بەیان ،لە ناوەندی قەڵەمی ئامریکا، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، بانگهێشتکردنی ڕەزا خەندان بۆ زیندان، هەوڵێکی دیکەیە بۆ ترساندن و بێدەنگکردنی نەسرین ستودە. لەم بەیاننامەیەدا هاتووە: زیاتر لە دە ساڵە نەسرین ستودە، هاوسەری ڕەزا خەندان، دژی نادادپەروەری و پشتیوانی لە مافەکانی مرۆڤ و سەروەری یاسا، تێدکۆشێ و دەنووسێ قسە دەکات. کاڵکار لە درێژەدا داوای چاوخشاندنەوە و هەڵوەشاندنەوەی حوکمەکەی خەندانی کرد.ڕۆژی ٢٢ی ڕیبەندان،ڕەزا خەندان لە لایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە بانگهێشت کرا بۆ تێپەڕاندنی ماوەی زیندانییەکەی.
ساڵی 2018 ناوبراو لەگەڵ فەرهاد مەیتەمی پزیشک و چالاکی مەدەنی سزای شەش ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا، بەڵام جێبەجێکردنی حوکمەکەی دواخرا. پێش ئەوەش، نەسرین ستودە له ووتووێژێکدا له گه ڵ سی ئێن ئێن، پێداگری له وه کرده وه که سه ڕه ڕای سه ڕکوتکردنی خەڵک لە لایەن حکوومه ت، هێشتا خه ڵکی ئێران خوازیاری ڕیفراندۆم و گۆڕینی ئەو سیستەمەن. لە بەشێکی دیکەی ئەم چاوپێکەوتنەدا، ستودە ئاماژەی بەوە کرد کە لە دوای ڕاپەڕینی ژینا، ناوەندە ئەمنیەکان بە نیازن بە پشت بەستن بە دەسەڵاتی زیاتر کردەوەی زیاتر نیشان بدەن، بەڵام خەڵک ناترسن و زۆرێک لە ژنان ئازایانە بەبێ حیجاب دێنە سەر شەقامەکان.


1 ساڵ و 9 مانگ و 6 ڕۆژ و 3 کاتژمێر و 43 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ناوەندی قەڵەم بانگهێشتی ڕەزا خەندانی مەحکووم کرد

ناوەندی قەڵەم بانگهێشتی ڕەزا خەندانی مەحکووم کرد



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن